فینلاند.. یادی دامەزراندنی پارتی كرێكاران دەكرێتەوە
تاراوگە 11:58 AM - 2019-12-04.
بەئامادەبوونی وەفدی كۆمیتەی فینلاندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان یادی دامەزراندنی پارتی كرێكارانی كوردستان بەڕێوەچوو.
رۆژی سێشەممە 3-12-2019، لە شاری هێلسنكی پایتەختی فینلاند و بەبۆنەی 42 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی كرێكارانی كوردستانەوە ئاهەنگێك بەڕێوەچوو، كەتێیدا نوێنەری زۆربەی حزب و رێكخراوە سیاسییە كوردستانییەكان ئامادەبوون و لە نێویان وەفدی كۆمیتەی رێكخستنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە فینلاند كە پێك هاتبوو لە جەبار جومعە لێپرسراوی كۆمیتە و ئەحمەد خۆشناو كارگێڕی چاودێری و بەدواداچوون و بەبەشداری ژمارەیەكی بەرچاوو لەحزب و رێكخراوە سیاسییە فینلەندییەكان و ژمارەیەكی زۆر لە رەوەندی كوردستانی و فینلاندی.
سەرەتا ئامادەبووان بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی شەهیدانی كورد و كوردستان و لەسەر ئاوازی سرودی ئەی رەقیب ساتێك وەستان پاشان بەخێرهاتنی ئامادە بووان كرا و پەیامی حزبی پارتی كرێكارانی كوردستان لە لایەن هەڤاڵ سیامەند و پەیامی كۆمیتەی رێكخستنی یەكێتی لە فینلاند لەلایەن جەبار جومعە و پەیامی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان لیژنەی فینلاند لەلایەن هیوا شوانی-یەوە و پەیامی
بزوتنەوەی گۆڕان لەلایەن سیروان سابیر و پەیامی كۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتكێشانی كوردستان لەلایەن پرشنگ خان و پەیامی كۆمەڵەی سازمانی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران و پەیامی سازمانی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران كۆمیتەی فینلاند و پەیامی كۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی و پەیامی ئێران لەلایەن فایەق مەسعودی و پەیامی حزبی كۆمۆنیستی فینلاندی و پەیامی حزبی دیموكراتی كوردستان لەلایەن مەلا غەریب و پەیامی حزبی دیموكراتی كوردستان ئێران لەلایەن جەلال سوبحانی ەوە پێشكەش كران.
پاشان بە مۆزیك و گۆرانی و بەدەنگی هونەرمەندان ئاهەنگەكە درێژەی پێدرا.
PUKmedia جەبار جومعە-فینلاند
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بۆ دەنگی ئەمریکا: هێزەکانی ئەمریکا دەستبەجێ لە عیراق ناکشێنەوە
10:12 PM - 2024-05-08 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
07:59 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:39 AM - 2024-05-09 لێپرسراوی ناوهندی یاسایی یهكێتی: نیهتی پارتی دواخستنی ههڵبژاردنه
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ دوژمنانیش باوەڕم بە دیالۆگە
08:13 PM - 2024-05-08
سەرۆک بافڵ: سەقامگیریی و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕمانە
03:25 PM - 2024-05-08
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
02:16 PM - 2024-05-08
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
11:32 AM - 2024-05-08
زۆرترین خوێنراو
-
چوار بازرگانی نێودەوڵەتی هۆشبەر دەستگیردەکرێن
کوردستان 07:43 PM - 2024-05-08 -
قوباد تاڵەبانی: سوپاسی هەوڵەکانی باڵیۆزی ئیسپانیا دەکەم
کوردستان 05:44 PM - 2024-05-08 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی دەرباز یوسف گوانی
پرسەنامە 03:35 PM - 2024-05-08 -
سەرۆک بافڵ: سەقامگیریی و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕمانە
کوردستان 03:25 PM - 2024-05-08 -
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
کوردستان 02:16 PM - 2024-05-08 -
وەفدێكی مەکتەبی سکرتارییەت سەردانی ڕێبوار ئەنوەر بەگ دەکات
ی ن ک 02:07 PM - 2024-05-08 -
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
کوردستان 11:32 AM - 2024-05-08 -
ئهنجومهنی وهزیران تاوتوێی به ههمیشهییكردنی فهرمانبهرانی گرێبهست دهكات
کوردستان 10:35 AM - 2024-05-08