riklam

رۆژی زێرین، شاری دێرین

بیروڕا 10:45 AM - 2026-03-11
ستران عەبدوڵڵا

ستران عەبدوڵڵا

هەر کتێبێکی مێژوویی ناوی هەولێری تیا نەبێت فلسێک (ناهێنێت) و گێڕانەوەیەکی نوقستانە و چاپی بژارکراوی گەرەکە تا ببێتە مێژوو. 
هەولێر شاری غەریب دۆست و زێدی لاوانەوەی لێقەوماوانە. پێش ئەوانەش پایتەختی رەسمی کوردستان و قەڵای کەڵەگەتی کوردایەتی و رەسەنایەتییە. ئەوەی کەیفی بە کورد بێت دەبی کەیفی بە سەلامەتی و سەروەری هەولێر بێت.
جا ئەمرۆ رۆژی زێرینی راپەرینی شاری دێرینە.
شارێک وەکی رابەڕی قەڵاکەی خۆی ڕادەپسکێنێ و ڕایدەماڵێ. 
رەبی پیرۆزی بێت، یاخوا پیرۆزمان بێت.
بەری چەند ساڵ شتەکم لەسەر هەولێر و راپەڕینی وی نووسیبوو، وا دایدەنێمەوە:
منارەی ئومێد
11-3-2024
لە دەورانی گەزەنفونەوە
 تا رۆژگارانی موستەوفی 
هەولێر 
هەروا 
قەڵای  راپەرین و 
پایتەختی کۆنینەی مەردایەتی و 
دەرمانی شافی و وافی 
بەرەنگاری کوردی پێیە
بەعسی بەزێن و 
زاڵم تەزێنی جاران و 
گەر پێویست بێ ، 
ستەم هەژێنی تاسەریش دەبێ
(دەبی دەبی..
ئەدی کو نابی؟!)
نا و نارەزایی نەوەت و یەکی 
 زەقترینە و راپەڕینە 
 مۆر و شەهادە و 
بەڵگەیە
دەنا داستانی 
دەست بادانی  
هۆلاکۆش، هەیە.
شاری قەدیم ، یادی تیژە و 
بیرێتی کێ سپێدەکەی 
خەمی بەعس و 
تەمی بێدادی بۆ لادا؟
 شاری رەسەن 
دەفتەری پتەوە و
 تۆماری چوون سرودێکە 
لەبەریەتی
… 
هەولێر منارەی کوردایەتی 
و ڕانکوچۆخەی ئازایەتی
ڕاماڵین و راوەستانی  
یەکلاکەرەوە،..
هەولێر نەعرەتەی پێشمەرگە ، 
لێبڕاوی  ئەفەندی و 
عەزمی بەتینی کرمانجە 
لەوسەری گێرانەوەی
 وەرەوە:
ویستی ئەیوبی قوڵپئەدا 
ڕاشکاوە ، 
سەرڕاستە و یەک ئامانجە  
بۆ  حوزیران ، ئەمانەتەکەی تاو ئەدا؛
وەرە گرەوم بەرەوە .

PUKMEDIA 

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket