هێرۆ خان.. حزبایەتی لە تەنگانەدا
بیروڕا 11:00 AM - 2026-03-09
هێرۆ خان هاورێی ژیان و تێکۆشانی سەرۆک مام جەلالە، بۆیە رەهەندی تێکۆشانی سیاسیی وی مەعلومی هەموانە. بەڵام بەشی زۆری کارکردنی هێرۆخان لە رەهەندە فراوانەکەی سیاسەتی نیشتمانی و نەتەوەییدا تەرخانی کەلتوور و هونەر و میدیا و چالاکی کۆمەڵایەتی و پڕۆژە ستراتیژە مرۆڤدۆستانەکانی بوو.
حزبایەتی ئاشکرا و راستەوخۆی ئەو کاتە دەرکەوت و تۆخبۆوە کە لە سەردەمی تەنگژەکاندا هاتە سەرخەت و نەترسانە و بوێرانە داکۆکی لە یەکێتی و حزبایەتی راستەقینە کرد، بەتایبەتی ئەو کاتەی پیلانگێڕی گەورە لەسەر یەکێتیی تەنگی بە سیاسەت و کوردایەتی هەڵچنیبوو و ئینجا مام جەلال-یش بەهۆی نەخۆشییەوە لە پشووی جەنگاوەریدا بوو، زۆر بوون ئەوانەی فاتیحایان بۆ نەمانی یەکێتی دەخوێند و زۆر مودەعی تێزی بەدیلی یەکێتی و مام جەلالیان دەخستە بازاڕەوە. جا ئەو کاتە هەبوون لە سامانی ماددی و مەعنەوی یەکێتیان دەخوارد و بە کاریان دەهێنا کەچی پێیان شەرم بوو ناوی یەکێتی بێنن یان دوو قسەی خێری بۆ بکەن، بە ناوی دیموکراتی و باقوبریقی ترەوە گاڵتەیان بە نەریتی حزبایەتی و شانازیی حزبییەوە دەکرد. گوایە حزبایەتی تەسک باوی نەماوە و شەرمە شەڕە پەرۆی بۆ بکەیت.
ئا لەو تەنگانەدا هێرۆ خانی حریفی حزبایەتی و دڵسۆزی یەکێتی بوون دەرسی پێشکەشکرد و دەرکەوت. جگە لە داکۆکییە رەسەن و جەوهەرییەکانی لە بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی لە ئاماژە و ئاڵا و لۆگۆشدا هەمیشە سەربەرزی و سەرفرازی یەکێتی زەق دەکردەوە. جلی سەراپای سەوز و یەکێتیانەی دەپۆشی و تەنانەت ئۆتۆمبیل و کەرەستەکانی فلێکس و قەڵەمیشی سەوز دەکرد. زۆربەمان چالاکییەکانی ئەو کاتەی لە بیرە کە لە کەمپینی هەڵبژاردن و جۆش و خرۆشی جەماوەریدا ئەم جلوبەرگانەی دەپۆشی.
هێرۆ خان هیچ مەجبور نەبوو دوای ئەو مێژووە گەورەیەی خەباتی سیاسی و شۆڕشگێڕی و پێشمەرگایەتی خۆی و دوای ئەوەی هەموو یەکێتی بە دادە و خوشکی گەورە و مامۆژن بانگیان دەکرد و حورمەتی هاوشانی مام جەلال-ی هاوسەنگەری هەبوو، ئەم ئاماژە حزبیانە پەیڕەو بکات. بەڵام تینوتاوی کوردایەتی و تێگەیشتنی قووڵی لەسەر رۆڵی مێژوویی یەکێتیی و رۆڵی بەهاداری حزبایەتی لە تەنگژەکاندا ئەنگێزەی سەوز پۆشی و حزبایەتی بەرچاوی هەڤاڵ هێرۆ بوو.
ئەو لە تەنگژەدا خۆی لە ئەرکی سەرشان نەشاردەوە و ئازایانە و ژنانە و دادانە هاتە کۆڕی سەوزەوە. بەمەش دەرس و وانەیەکی مەزنی حزبایەتی نیشان داین کە لە تەنگژەدا بێیتە جواب و لە شێنەییدا فراوانتر و نەتەوەیی بڕوانیت.
ئەم وێنەیەی هێرۆخان وێستگەی حزبایەتی ئازایانەی ئەو لە ناو یەکێتی و کوردایەتی دەردەخات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سعودیە رۆژانە 500 ڤیزای عومرە دەداتە عیراق
11:22 AM - 2026-03-09 -
سهرپهرشتیاری ئیدارهی گهرمیان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە کۆگاکان پڕ خۆراکن
10:52 AM - 2026-03-09 -
دانانی سیستمی بهرههمهێنانی كارەبا له وزەی خۆر لەسلێمانی لەزیادبووندایە
09:53 AM - 2026-03-09 -
نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە نزیکەى 120دۆلار
09:07 AM - 2026-03-09
زۆرترین خوێنراو
-
رۆژانە بە بەردەوامی 120 تۆن غازی شل بۆ سلێمانی دابین دەکرێت
کوردستان 03:39 PM - 2026-03-08 -
تەڵەی هاوپەیمانێتییە کاتییەکان
بیروڕا 02:33 PM - 2026-03-08 -
ڕفعەت عەبدوڵا: جەخت لەكۆتایی هێنان بەتوندوتیژی دژی ژنان و پاراستنی مافەكانیان دەكەینەوە
ی ن ک 01:33 PM - 2026-03-08 -
دەستبەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
کوردستان 01:10 PM - 2026-03-08 -
عیماد ئەحمەد: ژنانی رۆژنامەنووس رۆڵ لەبەرزكردنەوەی هۆشیاریی كۆمەڵگادا دەگێڕن
کوردستان 01:03 PM - 2026-03-08 -
درۆن و موشەك بازاڕی میدیا لەهەرێم گەرم دەكەن
کوردستان 12:17 PM - 2026-03-08 -
سەرۆک بافڵ: بەڕێزەوە لە رۆڵ و پێگەی ژنانی قوربانیدەر دەڕوانین
کوردستان 11:45 AM - 2026-03-08 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی جەمال شەرعی
پرسەنامە 10:59 AM - 2026-03-08




دابەزێنە

