بۆچی هەڵبژاردن ناکەن؟
بیروڕا 12:32 PM - 2024-03-31
ئارێز عەبدوڵلا
چەندین ساڵە حزبەکان ئەو گلەییانە لە پارتی دەکەن، کە ئەمڕۆ خۆی دەیکات، لەگەڵ ئەوەشدا هەڵبژاردن کراوە و لایەنەکانیش هەر بەشدارییان کردوە، کەچی ئێستا پارتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بایکۆت دەکات!
بەشداری کردن و نەکردن مافی هەر حزب و تاکێکە، بەڵام بەشداری نەکردنی پارتی و یەکێتیش جیاوازە، چونکە ئەو دوو هێزە ئەگەر بیانەوێ (بەداخەوە) دەتوانن رێگری لە هەڵبژاردنێکی سەرتاسەری بکەن. رێگری کردن لە هەڵبژاردن کارێکی نایاساییە، بەڵام دامودەزگا نیشتمانیەکانی هەرێم ئەو توانایەیان نییە، کە نەهێڵن رێگری بکرێ یان ئەو لایەنە سزا بدەن کە ڕێگری لە هەڵبژاردن دەکات.
بێگومان هەرێمی کوردستان بەشێکە لە دەوڵەتی عیراق و بە دەستورەکەشیەوە پابەندە، کەواتە بەگەڕانەوە بۆ ئەو دەستورە دامودەزگا فیدراڵیەکان بۆیان هەیە بەهەژمونی خۆیان ئەو رێگرییە نەهێڵن.
ئایا ئەوە بۆ هەرێمی کوردستان باشە، کە دامەزراوەکانی فیدراڵی سەرپەرشتی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بکەن؟
بێگومان ئەوە بۆ ئاییندە و سەروەریی هەرێم باش نییە، بەڵام ئایا کێیە دەبێتە هۆکاری گرتنەبەری رێگایەکی لەو جۆرە؟
نامەوێ وەڵامی ئەو پرسیارە بدەمەوە، بەڵام دیارە هەندێ لایەن فێربوونە دەستی چەوری خۆیان بە سمێڵی خەڵکی تر دەسڕنەوە، هەر وێستگەیەک یان هەر سیاسەتێکیان بەدڵ نەبێ لەژێر دروشمی نەتەوەیی و نیشتمانی بەرەنگاری دەبنەوە و بابەتە سەرەکیەکەش هەر لەبیر دەبەنەوە!
دەزانین بڕیارەکانی ئەو دواییەی دادگای فیدراڵی لەبەرژەوەندیی پارتی نەبوون، بەڵام ئایا هەر یاسا و بڕیارێک ئەگەر لە بەرژەوەندیی پارتی نەبێت لە بەرژەوەندیی هەرێم و گەلی کوردستانیش نییە؟
بێگومان نا، چونکە لەمەیدانی سیاسی و بەڕێوەبردنی هەرێمدا جگە لە پارتی لایەنەکانی تریش هەن، بۆیە دەبێ پارتی ئەو ڕاستییە بزانێ کە مەرج نییە هەموو کات بەرژەوەندیی ئەو بڕیتی بێ لە بەرژەوەندیی گشتی گەل، هەمان ئەو قسەیەم بۆ یەکێتی و لایەنەکانی تریش راستە.
پارتی لە پەرلەمانی کوردستان هێزی یەکەم بوو، دامودەزگاکانی هەرێمی لەبەر دەستدا بوون و کاک مسعودیش وەک دێرینترین سەرکردە و هەشت ساڵیش سەرۆکی هەرێم کاریگەریەکی گەورەی هەبوو، واتە ئەو هێزەیان بەزیادەوە هەبوو کە پێش ئەوەی ماوەی پەرلەمان بەسەر بچێ بەگفتوگۆیەکی نیشتمانیی لەگەڵ هێزەکانی تر لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان ڕێکبکەون، کەچی بەداخەوە ئەو دەرفەتەیان لەدەستخۆدا و دواتریش دێن گلەیی ئەوە دەکەن کە لایەنەکانی تر پەنایا بۆ دادگای فیدراڵی بردوە!
هیچ نیشتمانپەروەرێک نییە خەفەت بۆ ئەو بارودۆخە نەخوا کە بەنەزانی و خۆپەرستی دروستبووە. پارتی دەیتوانی ریشی هەرێم نەخرێتە دەست هیچ لایەنێکی تر، بەڵام ئەوەی لێیچاوەڕوان دەکرا نەیکرد! ئەمڕۆ پارتی دووپاتی کردەوە کە بەشداری لە هەڵبژاردن ناکات. خۆزگە ئەو هەواڵەمان نەدەبیست، چونکە بەدواخستنی هەڵبژاردن پرۆسێسی سیاسی و دیموکراسی لە کوردستان نەک دەوەستێ، بەڵکو بۆ دواوەش دەگەڕێتەوە. گەڕانەوەش بۆ دواوە ئەگەر و پێشهاتی مەترسیداری لێ دەخوێندرێنەوە.
ئاشکرایە ئێمە لەناو قەیرانێکی سیاسی گەورەداین، ئەگەر زوو ڕێگا چارەسەرەکانی ئەو قەیرانە دەستنیشان نەکەین و نیشتمانیانە بیرنەکەینەوە ئەوا بە ئاقارێکی خراپدا هەنگاو دەنێین. بەرپرسیاریەتیە مێژووییە گەورەکەش لە گەورەوە دەست پێدەکات، کەواتە ئەو لایەنەی خۆی پێ گەورەیە، پێویستە لەم قەیرانەدا پشو درێژتربێ و بۆ چارەسەرکردنیش بەرپرسانە و باشتر بێتە پێشەوە. دەنا بێگومان بزووتنەوەی مێژوو لەسەر هیچ کەس و لایەنێک ناوەستێ.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14




دابەزێنە

