ناوچە دابڕێنراوەكان، لەنێوان (هەڵبژاردنێكی چارەنووسسازو بەرپرسیارێتی نیشتمانی) دا
بیروڕا 06:41 PM - 2023-11-01
لەتیف نێروەیی
ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكانی دیكەی كوردستان، تەنها پڕۆسەیەكی دیموكراتی نییە، كە هێز و لایەنە سیاسییەكان كێبڕكێ بكەن لەپێناو بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ، زۆرترین كورسی و وەرگرتنی پشك و ئیستحقاقی هەڵبژاردن لە ئیدارە خۆجێیەكانی دەڤەرەكەدا، بەڵكو ئەم هەڵبژاردنە بۆ گەلی كوردستان بەرپرسیاریەتییەكی گەورەی (نیشتمانی، نەتەوەیی، مێژوویی، ئەخلاقی)یە، هەروەك پڕۆسەیەكی چارەنووسسازە، چونكەئەنجامی هەڵبژاردنەكان كۆمەڵێك پرسی گرنگ بە ئەرێنی یان نەرێنی یەكلادەكاتەوە.
ئەنجامەكە دەبێتە پێوەری سەرەكی بۆ مانەوە، یان كۆتایهێنان بە دەسەڵاتی خۆسەپێنی پارێزگاری ناشەرعی لەكەركوك. ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەبێتە هۆی جێبەجێكردن یان جێبەجێنەكردنی ماددەی (140) ی دەستوری عیراقی. دەبێتە پێوەر بۆ نەهێشتنی دۆخی ناسەقامگیری ئێستای كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكانی دیكەی كوردستان كە بەهۆی لێكەوتەكانی ریفراندۆمەوە دۆخێكی ناسەقامگیری (ئەمنی، سیاسی، خزمەتگوزاری، ژینگەیی، ئیداریی، ئابووری) باڵی بەسەر ناوچەكەدا كێشاوە، یان دەبێتە هۆی مانەوەی دۆخەكە.
ئەنجامەكە دەبێتە فاكتەری بەدیهێنانی ئیداریەكی هاوسەنگ و دادپەروەری پڕ لە خزمەتگوزار كە هەموو پێكهاتەكانی كەركوك بەبێ جیاوازی بەئیدارەی خۆیان بزانن، یانیش وەكو ئیدارەیەكی گەندەڵی ناهاوسەنگ دەمێنێتەوە.
- ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەبێتە پێوەر كە جارێكی دیكە ناسنامەی كوردستانی بوونی (كەركوك، دوزخورماتوو، خانەقین و گەرمەسێر بە گشتی، مەخمور، دەشتی نەینەوا، شنگال) بسەلمێنن، یان مەترسی لەسەر پاراستنی ئەو ناسنامەیە دروست دەكات.
- ئەنجامی هەڵبژاردنەكە دەتوانێت كۆتایی بە كێشەی جوتیارانی كورد و توركمانی ناوچەكە بهێنێت، یان دەبێتە هۆی زیاتر كردنی گوشار و مەترسییەكان.
ئەنجامی هەڵبژاردنەكان كۆتایی بە بیری توندڕەوی و شۆفینییەت دێنێت، یان دەبێتە هۆی بەردەوامبوونی ئەو مەترسییە.
لەم روانگەیەوە ئەم هەڵبژاردنە بەرپرسیارەتییەكی گەورە دەخاتە سەر شانی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، هەروەك بەرپرسیارێتییەكی مێژوویی دەخاتە سەر شانی هەموو هاووڵاتیانی كورد لە ناوچە دابڕێنراوەكان.
بۆیە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چ وەكو هێزێكی سیاسی كە هەمیشە خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت بەرامبەر پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەكان، چ وەكو هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە نەك هەر هەست بەو بەرپرسیارێتییە دەكات، بەڵكو بە پلانێكی گونجاوخۆی ئامادەكردووە، بۆ ئەوەی بە پشتیوانی دەنگدەرانی كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان ئەو بەرپرسیارەتییە جێبەجێ بكات و بتوانێت زۆرترین دەنگ بە دەست بێنین و ئەنجامی هەڵبژاردنەكان ببێتە هۆی كۆتایهێنان بە هەموو ئەو كێشە و مەترسییانەی كە لە سەرەوە باسمان كردووە. بۆ ئەو مەبەستە، وەكو هەنگاوی سەرەتایی و كردەیی بە هێزەوە دەستمان بە بانگەشەی هەڵبژاردن كرد و دەخوازین بە دەنگی دەنگداران وبە ئیرادەیەكی بەرزیشەوە بتوانین ببەینەوەو بگەینە ئامانجی سەرەكیمان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14




دابەزێنە

