riklam

داعش سێ هاووڵاتی مه‌سیحی گوللـه‌باران ده‌كات

جیهان 09:58 AM - 2015-10-08
له‌گه‌ڵ 187 هاوڵاتیه‌ ئاشورییه‌كه‌دا له‌ شاری حه‌سه‌كه‌ رفێندران

له‌گه‌ڵ 187 هاوڵاتیه‌ ئاشورییه‌كه‌دا له‌ شاری حه‌سه‌كه‌ رفێندران

دوای  مانگێگ له‌ رفاندنیان داعش سێ هاووڵاتی مه‌سیحی خه‌ڵكی شاری حه‌سه‌كه‌ له‌ سوریا گوللـه‌باران ده‌كات.

تۆڕی ئاشوری سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئیدانه‌ی تیرۆركردنی سێ هاووڵاتی سوریا له‌ پێكهاته‌ی مه‌سیحی دوای مانگێك له‌ رفاندنیان له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ كرد.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ 8-10-2015 بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ تۆڕی ئاشوری سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا كه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ گروپی تیرۆرستی داعش سێ هاووڵاتی ئاشوریی گوللـه‌باران كردن.

ئاشكراشیده‌كات ئه‌و سێ كه‌سه‌ له‌گه‌ڵ 187 هاووڵاتیه‌ ئاشورییه‌كه‌دا له‌ شاری حه‌سه‌كه‌ی سوریا رفێندراون، وه‌ك له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌شدا ده‌ركه‌وتووه‌ تیرۆرستان گوللـه‌ به‌سه‌ریانه‌وه‌ ده‌نێن و ده‌یان كوژن.

راشیده‌گه‌یه‌نێت: داعش جه‌ژنی قوربان ئه‌و سێ هاووڵاتیه‌ی تیرۆركردون، به‌ڵام له‌به‌ر هۆكارێكی نادیار بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ ڤیدیۆكه‌ی دواخستووه‌.

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا تۆڕی ئاشوری سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ  به‌رده‌وامی رفاندن و ده‌ستگیركردن و كوشتنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و به‌رده‌وامی شه‌ڕ له‌ سوریا ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.


PUKmedia میدیا 24

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket