riklam

وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات

کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆن PUKMEDIA

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆن

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن

كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌ ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و وته‌بێژی كۆمسیۆنه‌كه‌ش ده‌ڵێت:"له‌ ئاماده‌كارییه‌كانمان هه‌نگاوی باشمان بڕیوه‌و بنكه‌ی ده‌نگدانیش بۆ زیندانیان و نه‌خۆشان ده‌كرێنه‌وه‌".

جومانه‌ غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به‌سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان له‌و واده‌یه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم دیاریكردووه‌ به‌رده‌وامه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌نگاوی باشمان بڕ‌یوه‌".

"به‌پێی بڕ‌یاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ 10ی ئایار ده‌ستپێده‌كات و له‌ 6-6-2024 رۆژێك پێش ده‌نگدانی تایبه‌ت كۆتاییدێت، بڕ‌یاری كۆتاییش له‌باره‌ی بانگه‌شه‌وه‌ لای كۆمسیارانه‌"،جومانه‌ غه‌لای وایوت.

وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:" به‌پێی بڕ‌یاره‌كان به‌ندكراوه‌كان و نه‌خۆش و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌هه‌رێمی كوردستان له‌رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌تدا ده‌نگده‌ده‌ن كه‌ بنكه‌ی تایبه‌تیان بۆ دیاریكراوه‌ ".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket