riklam

قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت

کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26
 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

قوباد تاڵەبانی

سەعات 6:50 دەقیقەی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٢٦-٤-٢٠٢٤، لە رێگەی 2 درۆنەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و بەوهۆیەوە سێ کەس کە بەڕەگەز یەمەنین گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون، تا ئێشتاش سەرچاوەی هەڵدانی درۆنەکان دیارنین و لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستیپێکردووە، هاوکات لەوبارەوە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا بەتوندی هێرشەکە ئیدانە دەکات و داوا دەکات دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی ورد لەڕووداوەکە بکرێت.

 

دەقی بەیاننامەکە:

 

بە توندی ئەو هێرشە درۆنییەی کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر ئیدانە دەکەم و خەمبار بووم بەگیانلەدەستدان و برینداربوونی چەند کارمەندێک لەئاکامی هێرشەکەدا. 

 داوا لە حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم دەکەم، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی ورد دەست پێ بکەن و ڕێکاری جدی  بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە کەتیایدا هاوڵاتیانی مەدەنی دەبنە قوربانی  و خەڵکی کوردستان بەگشتی زیانمەندی سەرەکی دەبن.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket