دەربارەی ئێمه
هه‌واڵ و هه‌ڵوێسته ره‌سمییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌م سه‌كۆ میدیاییه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه كه به‌وپه‌ڕی پرۆفیشناڵی و پشتبه‌ستن به‌سه‌رچاوه‌و راستی و متمانه و رێزگرتن له‌خوێنه‌رانی كاره میدیاییه‌كانی ده‌كات و به‌رهه‌مهێنانی میدیایی له راپۆرت و هه‌واڵ و ژانره‌كانی دیكه‌دا ده‌كات.
• وێبسایتی PUKMEDIA له رۆژی ٢٢-١-٢٠٠٣ به بڕیارێكی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستی به‌كاركردن كرد به زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی.
• ئێستا PUKMEDIA له‌وه‌رزی نوێی كاركردنیدایه، وه‌ك سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراوی ره‌سمی هه‌واڵ و هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی نیشتمانیی به‌زمانه‌كانی ( ئینگلیزی، عه‌ره‌بی، كوردی /سۆرانی/ كرمانجی)
بڵاوده‌كاته‌وه.
• PUKMEDIA پێشتریش له‌كاتی دامه‌زراندیدا قۆناغه‌كه یارمه‌تیده‌ری بوو كه ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی رووداوه‌كانی پرۆسه‌ی ئازادی عیراق به‌تایبه‌ت سه‌رجه‌م ئاژانسه عه‌ره‌بی و جیهانیه‌كان پشتیان پێ ده‌به‌ست و تیمێكی رۆژنامه‌نوسی پرۆفیشناڵ كاریان تێدا ده‌كرد.
• له ساڵی ٢٠٠٥،PUKMEDIA په‌ره‌ی پێدراو له‌پاڵ به‌شی كوردی و عه‌ره‌بی، به‌شه‌كانی ئینگلیزی و فارسی و توركی و كورمانجی به‌پیتی لاتینی بۆ زیادكرا.
• سه‌ره‌تا PUKMEDIA په‌ره‌ی به‌كاره‌كانی دا له سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان و به‌غدا- تاران- ئه‌ڵمانیا- نه‌رویج- فه‌رنسا- ئیتاڵیا- هۆڵندا- سوید- سوریا- كه‌نه‌دا- میسر- به‌ریتانیا- توركیا– ئۆكرانیا په‌یامنێری دانا، كه ژماره‌یان 150 په‌یامنێربوو، كاریان له‌سه‌ر گه‌یاندنی زانیاری گشتی ده‌كرد بۆ خوێنه‌رانی به‌گشتی.
زۆرترین خوێنراو
-
قائیمقامی چەمچەماڵ: دوو وەفدی هەرێم و عیراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
کوردستان 11:17 AM - 2024-04-27 -
هێرشە درۆنیەكەی كۆرمۆر كاردانەوەی نێودەوڵەتی لێدەكەوێتەوە
کوردستان 10:11 AM - 2024-04-27 -
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26