riklam

سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن

کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26
 بافڵ جەلال تاڵەبانی  سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەیادی ٤٨ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستاندا پەیامێکی پیرۆزباییان ئاڕاستە دەکات و رایدەگەیەنێت:"هەمیشە پێمانوابووە خوێندكاران و لاوان رۆحی ئەم كۆمەڵگەیەن و هەموو گۆڕانكاری و پێشكەوتنێك لەسەر  دەستی ئەوان دێتەدی".

 

دەقی پەیامەکە:

 

لەیادی ٤٨ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە خوێندكاران و لاوانی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتن و داهاتوویەكی گەشتان بۆ دەخوازم.

هەمیشە پێمانوابووە خوێندكاران و لاوان رۆحی ئەم كۆمەڵگەیەن و هەموو گۆڕانكاری و پێشكەوتنێك لەسەر  دەستی ئەوان دێتەدی.

 

هەر لەبەر ئەو هۆكارە و لەژێر رۆشنایی خواستەكانی ئەمڕۆیان، بڕیارماندا بە سیستمێكی جیاواز و سوودوەرگرتن لە توانا و لێهاتوویی خوێندكاران، كۆمەڵەی خوێندكاران نوێ بكەینەوە و بە بەرنامە و ستراتیژێكی جیاوازەوە درێژە بە كارە زانستی و رۆشنبیرییەكانی بدات و ببێتە وێستگەیەك بۆ پێگەیاندنی نەوەیەكی داهێنەر و بەدیهێنانی خواستەكانیان.

وەرگرتنی بەرپرسیارێتیی سەرپەرشتیكردنی كۆمەڵەكە، شانازییەكی گەورەیە بۆ من تاوەكو بتوانم هاوشانی لاوانی وڵاتەكەم هەوڵ بۆ داهاتوویەكی گەشتری وڵاتەكەمان بدەم، هاوكاریانبم بۆ پاراستنی ماف، بەدیهێنانی خواستەكانیان و دروستكردنی گۆڕانكاریی ریشەیی لە كەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا.

شاد و سەرفرازبن

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket