riklam

زیاتر لە 37 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە

کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26
کارتی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران PUKMEDIA

کارتی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاشكرایدەكات:" لە هەفتەی رابردوودا 52 هەزار و 109 كارتی بایۆمەتری دەنگدان لە عیراق دراوەتەوە بە دەنگدەران، کە 37 هەزار و 373 کارتیان لەهەرێم بووە و لەو ژمارەیەش سلێمانی لە پلەی یەكەمدایە کە 15 هەزار 758 كارتی بایۆمەتری بە دەنگدەران دراوەتەوە و كەمترینیشیان لە كەركوكە كە 216 كارتە.

 

کارتی نوێی بایۆمەتری دروستناکرێت

سەرچاویەك لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراقەوە بەسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" ئەو كارتانەی دراوەتەوە بە دەنگدەران، پێشتر نوێكراونەتەوە یاخود دەنگدەری نوێن، كارتەکانیان تەواو بووە و بۆیان گێڕدراوەتەوە".

" لە ئێستاشدا بەبۆنەی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان هیچ كارتێكی نوێی بایۆمەتری بۆ دەنگدەران دروست ناكرێت، چ كارتی نوێ، چ نوێكردنەوە، بەوپێیەی وادەكە كۆتایی هاتووە"، سەرچاوەكە وایوت.

پرۆسەکە لە هەولێر و سلێمانی دهۆک راگیراوە

بەگوێرەی بەدواداچوونی PUKMEDIA ئەو زانیاریی و داتایانەی لە كۆمسیۆن وەرگرتووە، پرۆسەی دەكردنی كارتی نوێی و نوێكردنەوەی كارتی بایۆمەتری دەنگدان  لە پارێزگاكانی دیكەی عیراق بەردەوامە جگە لە سلێمانی و هەولێر و دهۆك و لە هەفتەی رابردوودا لە 19-تا 24/4/2024، لە پارێزگاكانی عیراق 17 هەزار و 200 كارتی نوێ تۆماركراون، بەڵام لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك پرۆسەکە راگیراوە وهیچ كارتێك دروست نەكراوە.

نزیکەی 125 هەزار دەنگدەری نوێ تۆمارکراون

هەر بەپێی ئەو زانیارییانەی PUKMEDIA لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عیراقەوە دەستیکەتووە،لە 10-3-2024 کۆتایی بە پرۆسەی تۆماری دەنگدەران هات، بەکۆی گشتیش 124 هەزار و 667 دەنگدەر لەپرۆسەکەدا خۆیان تۆمارکردووە، لەو ژمارەیەش 42 هەزار و 14 دەنگدەر بۆ یەکەمجارە بەشداری هەڵبژاردن دەکەن کە موالیدیان 2006ە".

 

هاوکات لەماوەی هەفتەی رابردوودا لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك، 37 هەزار و 373 كارتی بایۆمەتری بەو دەنگدەرانە دراوەتەوە كە پێش داخستی دەرگای تۆماركردن مامەڵەیان كردووە و لەو ژمارەیە زۆرترینیان لە سەر ئاستی هەرێم و عیراق، لە سلێمانییە كە 15 هەزار و 758 كارتە و لە هەولێر 13 هەزار و 727 كارتە و لە دهۆكیش 7888 كارتە.

10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات

جومانه‌ غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق پێشتر به‌سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندبوو:" ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان له‌و واده‌یه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم دیاریكردووه‌ به‌رده‌وامه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌نگاوی باشمان بڕ‌یوه‌".

"به‌پێی بڕ‌یاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ 10ی ئایار ده‌ستپێده‌كات و له‌ 6-6-2024 رۆژێك پێش ده‌نگدانی تایبه‌ت كۆتاییدێت، بڕ‌یاری كۆتاییش له‌باره‌ی بانگه‌شه‌وه‌ لای كۆمسیارانه‌"،جومانه‌ غه‌لای وایوت.

وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو:" به‌پێی بڕ‌یاره‌كان به‌ندكراوه‌كان و نه‌خۆش و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌هه‌رێمی كوردستان له‌رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌تدا ده‌نگده‌ده‌ن كه‌ بنكه‌ی تایبه‌تیان بۆ دیاریكراوه‌ ".

 

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket