riklam

قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن

کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26
قوباد تاڵەبانى  لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانى لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانى لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بەبۆنەی یادی  ٤٨ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزباییان ئاڕاستە دەکات و رایدەگەیەنێت:"هیوادارین کۆمەڵەی خوێندکاران بەپەیڕەوکردنی شێواز و ستایڵی نوێی کارکردن، خزمەتێکی زیاتر بکات و ببێتەوە بەداکۆکیکاری خوێندکاران و لەسەر رێچکەی جارانی و لەژێر سایەی سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی جەنابی مام جەلالدا درێژە بەخەبات و تێکۆشانی درەوشاوەی خۆی بدات".

 

دەقی پەیامەکە:

 

بەڕێزان کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان

بەبۆنەی یادی  ٤٨ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم. 

رۆڵی به‌رچاوتان لە په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنی خوێندكاران و لاوانی کوردستان له‌ خه‌باتی سیاسی و جوڵانه‌وه‌ی خوێندکاری و هەوڵ و پەرۆشیتان بۆ خزمەتی خوێندکاران و بەرەوپێشبردنی ئەم رێکخراوە بەئەمەکە و ماندوونەبونتان بەرز دەنرخێنین.

هیوادارین کۆمەڵەی خوێندکاران بەپەیڕەوکردنی شێواز و ستایڵی نوێی کارکردن، خزمەتێکی زیاتر بکات و ببێتەوە بەداکۆکیکاری خوێندکاران و لەسەر رێچکەی جارانی و لەژێر سایەی سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی جەنابی مام جەلالدا درێژە بەخەبات و تێکۆشانی درەوشاوەی خۆی بدات.


قوباد تاڵەبانى 
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket