riklam

خزمه‌تكردنی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان تاووتوێده‌كرێت

جینۆساید‌‌ 01:26 PM - 2015-10-06
پرسی خزمه‌تكردنی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌گه‌ڵ لێپرسرای ئیداره‌ی گه‌رمیان تاووتوێده‌كرێت

پرسی خزمه‌تكردنی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌گه‌ڵ لێپرسرای ئیداره‌ی گه‌رمیان تاووتوێده‌كرێت

ئه‌مڕۆ 6/10/2015 مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له‌ سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان.

له‌دیدارێكدا پرسی زیاتر خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و لابردنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی كه‌ دێنه‌ڕێی و چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌كراو سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان چه‌ند داوایه‌كی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیانی گه‌یانده‌ وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و ئاماده‌یی خۆشی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك نیشاندا كه‌ وه‌زاره‌ت له‌سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان پێویستی بێت.

هه‌روه‌ها باس له‌یه‌كه‌مین كۆنفرانسی جینۆسایدو ئه‌نفالی گه‌رمیان كرا كه‌ له‌ڕۆژانی 1 تا 3ی ئه‌م مانگه‌ له‌گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چوو و ئه‌و راسپاردانه‌ی له‌كۆتایی كۆنفرانسه‌كه‌دا خرانه‌ڕوو ته‌ئكید له‌جێبه‌جێكردنیان كرایه‌وه‌.

وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان سوپاسی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدانی به‌سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان راگه‌یاند به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوكارییانه‌ی كه‌ بۆ خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سنووره‌كه‌ پێشكه‌شیده‌كات و ده‌ستخۆشی لێكرد كه‌ توانیویه‌تی هاوكارێكی باش بێت بۆ راپه‌ڕاندنی كاروباری شه‌هیدان له‌سنووری گه‌رمیان.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket