riklam

ته‌رمی چوار په‌نابه‌ره‌ خنكاوه‌ گه‌رمیانه‌كه‌ گه‌یه‌نرانه‌وه‌ هه‌رێم

کوردستان 03:24 PM - 2015-10-03
.

.

سه‌عاتی سێی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌رمی چوار په‌نابه‌ری تری خنكاوی ناو باهه‌ڵگره‌كه‌ی نه‌مسا گه‌ڕاێندرانه‌وه‌ هه‌رێم . 

 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی شاری هه‌ولێره‌وه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند :  سه‌عات سێی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌رمی چوار په‌نابه‌ری خنكاوی ناو بارهه‌ڵگره‌كه‌ی نه‌مسا ، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ گه‌ڕێندرانه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان . 

 

وتیشی: هه‌رچواریان خه‌ڵكی گه‌رمیانن و ته‌مه‌نیان له‌ خوارووی 27 ساڵاندایه‌ . 

 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رونیشكرده‌وه‌: وابڕیاره‌ هه‌رله‌م هه‌فته‌یه‌دا ته‌رمی سێ په‌نابه‌ری تر كه‌له‌ناو ئه‌و باهه‌ڵگره‌دا خنكاون بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌ خاكی كوردستان ، كه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كانی سلێمانی و زاخۆن . 

 

 

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket