riklam

بكوژی ژنه‌ كوژراوه‌كه‌ی پاركی دایك ئاشكرا كرا

ژنان‌ 12:06 PM - 2015-10-03
دادگا بڕیاریدا باوكی ده‌ستگیر بكرێت

دادگا بڕیاریدا باوكی ده‌ستگیر بكرێت

وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان ئه‌و كه‌سه‌ی دوێنی ته‌قه‌ی له‌ژنه‌كه‌ كرد و كوشتی باوكی بوه‌وه‌.

سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی له‌لێدوانێكی تایبه‌ت دا به‌ PUKmedia ی رایگه‌یاند: به‌ وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی دوێنێ له‌ پاركی دایك له‌ شاری سلێمانی ته‌قه‌ی له‌ ژنه‌كه‌ كرد و كوشتی باوكی بووه‌.

وتیشی: له‌ ئێستادا له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ باوكی ژنه‌كه‌ ده‌رچووه‌ و پۆلیس سه‌رقاڵی ده‌ستگیركردنێتی.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌و خانه‌واده‌يه‌ دانیشتووی یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانییه‌.


 PUKmedia جه‌واد حه‌یده‌ری 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket