ئایلان له كۆبانێ به‌خاكده‌سپێردرێت
کوردستان 02:34 PM - 2015-09-03.
ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه هه‌موو جیهانی گریاند، هه‌موو جیهان فرمێسكی بۆ رشت، ئه‌و وێنه‌یه‌ش ته‌رمی پاكی منداڵێكی كوردی رۆژئاوا بوو به‌ناوێ ئایلان، رووباره‌كه به‌رگه‌ی پاكی ئه‌و جه‌سته‌یه‌ی نه‌گرت و وێنه‌یه‌كی نیشانی جیهاندا كه ناخی هه‌مووانی هه‌ژاند.
خێزانی ئایلان له‌شاری كۆبانێ-وه روویان له‌توركیا كردبوو، به‌ڵام به‌هۆی خراپی بارودۆخی ئاواره‌كان له‌توركیا ئه‌م خێزانه بڕیارده‌ده‌ن به‌روه وڵاتێكی ئه‌وروپی بڕۆن.
خێزانه‌كه بڕیاریاندا به به‌له‌مێك له‌توركیاوه به‌ڕێگه‌ی ئاوی به‌ره‌و كه‌نداوی كویس له‌یۆنان سه‌فه‌ربكه‌ن، به‌ڵام به‌خت یاوه‌ریان نه‌بوو منداڵه‌كه‌و برایه‌كی خنكان و باوكی منداڵه‌كه‌ش رزگاری بوو، به‌ڵام چ رزگاربوونێك!
بۆ یه‌كه‌مجار كه‌سوكاری ئه‌م مناڵه بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندی رۆژئاوا دووان وتیان "ئه‌و به‌له‌مه‌ی كه خێزانه‌كه‌ی هه‌ڵگرتبوو باوكی مناڵه‌كه به‌ناوی عه‌بدوڵڵاو دایكی به‌ناوی رێحان و برایه‌كی تری به‌ناوی غالب كه ته‌مه‌نی پێنج ساڵانه هه‌ڵگرتبوو له‌گه‌ڵ ئایلانی سێ ساڵان. به‌ڵام له‌ڕێگه‌دا به‌هۆی زۆری سه‌رنشینه‌كانیه‌وه به‌له‌مه‌كه دوای نیوكاتژمێر له‌ڕێكه‌وتنی له‌كه‌ناره‌كانی بودرومی توركیا نوقمی ژێر ئاو ده‌بێت.
له‌كاتی نه‌قمبوونی به‌له‌مه‌كه ئایلان و غالبی برای هیچ رێگه‌یه‌كیان نامێنێت بۆ ده‌ربازبوون و به‌هۆی منداڵیشیانه‌وه نه‌یانتوانیوه مه‌له بكه‌ن و خۆیان بگه‌یه‌ننه كه‌نار ده‌ریاكه‌و جلوبه‌رگی مه‌له‌وانیشیان پێنه‌بووه.
باوكی ئایلان كه یه‌كێك ده‌بێت له‌و 17 كه‌سه‌ی كه له‌ناو ئه‌و به‌له‌مه‌دا ده‌بێت، 13 كه‌سیان نوقم ده‌بن و ته‌نها چوار كه‌سیان رزگاریان ده‌بێت.
مامی منداڵه‌كه بۆ رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی ده‌ڵێت (باوكیان كه هه‌مووخێزانه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه بڕیاریداوه بگه‌ڕێته‌وه بۆ كۆبانێ كه ئێستا له‌ژێر كۆنترۆڵی شه‌ڕڤاناندایه‌و ته‌رمی كوڕه‌كه‌ی به‌خاك بسپێرێت).
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا رایانگه‌یاند كه هه‌شت كه‌س له‌و كه‌شتییه‌دا نوقم بوون، له‌وانه دایكی منداڵه‌كه رێحان كه ته‌مه‌نی 28 ساڵانه، باوكیان كه ئێستا رزگاری بووه. له‌گه‌ڵ منداڵێكی تریش له‌هه‌مان كه‌شتیدا بووه، چوار كه‌سیش بێسه‌روشوێنن و چوار كه‌سی تریشیان رزگاركراون .
PUKmedia و/گۆران قادر
س/ كه‌ناڵی الدیار
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26