فیلمێك سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵه‌بجه به‌شداری فێستیڤاڵی مۆنتریاڵ ده‌كات
ئەدەب وهونەر 02:26 PM - 2015-09-02.
فیلمی سینه‌مایی "چیرۆكی ئه‌وینداریی" سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵه‌بجه‌و به‌ڕۆڵبینینی "شوان عه‌توف" به‌شداری له‌فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "مۆنتڕاڵ" له‌وڵاتی كه‌نه‌دا ده‌كات.
فیلمی سینه‌مایی "حكایت عاشقی" واته "چیرۆكی ئه‌وینداریی"A Tale of Love له‌ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "ئه‌حمه‌د ره‌مه‌زانزاده" و له‌به‌رهه‌مهێنانی سینه‌ماكاری ناوداری لوڕ "مه‌سعود جه‌عفه‌ری جه‌وزانی" سه‌باره‌ت به‌كاره‌ساتی دڵته‌زێنی بۆردومانی كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و به‌ڕۆڵبینینی ئه‌كته‌ری ناوداری كورد "شوان عه‌توف" و ئه‌كته‌ری ناوداری سینه‌مای ئێران "به‌هرام ڕادان" له‌یه‌كه‌مین به‌شداریی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له‌به‌شی "ته‌ركیز له‌سه‌ر سینه‌مای هه‌ڵبژارده‌ی جیهان "Focus on World Cinema له‌میانه‌ی سی و نۆیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "مۆنتڕاڵ"Montreal له‌وڵاتی كه‌نه‌دا نمایشده‌كرێت.
له‌یه‌كه‌مین فیلمی بڵندیی سینه‌ماكاری بیجاڕیی "ئه‌حمه‌د ڕه‌مه‌زانزاده" دا چه‌ندین ئه‌كته‌ری ناوداری كورد‌و ئێرانی رۆڵیان بینیوه، له‌وانه: "شوان عه‌توف" له‌هه‌رێمی كوردستان، ئه‌كته‌ری ناوداری ئێرانی "به‌هرام ڕادان"، ئه‌كته‌ر، شانۆنامه‌نووس و ده‌رهێنه‌ری به‌ئه‌زموونی شانۆی كوردستان و ئێران "د.قه‌تبه‌دین سادقی"، ئه‌كته‌ری به‌ئه‌زموونی كرماشانی "به‌همه‌ن زه‌ڕین پوور"، ئه‌كته‌ری لاوی سنه‌یی خاتوو "شیلان ره‌حمانی"، ئه‌كته‌ری كورد "په‌یام عه‌له‌وی"، خانمه ئه‌كته‌ری منداڵی كوردستان "كیمیا مورادیان" و چه‌ندین ئه‌كته‌ری دیكه.
به‌شی "ته‌ركیز له‌سه‌ر سینه‌مای هه‌ڵبژارده‌ی جیهان" گرنگترین به‌شی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "مۆنتڕاڵ" دوای به‌شی سه‌ره‌كی "پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی" دێته ئه‌ژمار كه تیایدا فیلمه گرینگه‌كانی سینه‌مای جیهان نمایشده‌كرێن.
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "مۆنتڕاڵ" به‌نمایشی زیاتر له 400 فیلم له‌سینه‌ماكارانی 80 وڵاتی جیهان له‌چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی، له‌وانه: به‌شی "پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی"، به‌شی "پێشبڕكێی فیلمه یه‌كه‌مه‌كان"، به‌شی "ته‌ركیز له‌سه‌ر سینه‌مای هه‌ڵبژارده‌ی جیهان"، به‌شی "به‌هره‌مه‌نده نوێیه‌كان"، به‌شی "دیكۆمێنته‌كانی جیهان"، به‌شی "سینه‌مای چین"، به‌شی "سینه‌مای كلاسیك"، به‌شی "فیلمه خوێندكارییه‌كان"، به‌شی "سینه‌ما له سێبه‌ری ئه‌ستێره‌كاندا"، به‌شی "سینه‌مای ئێمه" و چه‌ندین به‌شی دیكه له‌ڕۆژانی 27 ئاب/ ئۆگۆست تا 7 ئه‌یلول/ سێپته‌مبه‌ری 2015 له‌شاری مۆنتڕاڵ له‌وڵاتی كه‌نه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فیلمی "چیرۆكی ئه‌وینداریی" كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی سینه‌مایی فاڕابی ئێران له‌ئاستی جیهاندا بڵاوده‌كرێته‌وه له‌یه‌كه‌مین نمایشی خۆیدا له‌به‌شی پێشبڕكێی "سه‌ودای سیمورغ" له سی و سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی فه‌جر له‌تاران چووه‌سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماكان و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م فێستیڤاڵه‌وه له‌وحه‌ی فه‌خری باشترین ئه‌كته‌ری ته‌واوكه‌ری پیاو به "به‌همه‌ن زه‌ڕین پوور" ئه‌كته‌ری پێشه‌نگی كرماشانی ئه‌م فیلمه به‌خشرا.
ستافی ئاماده‌كردنی فیلمی سینه‌مایی "چیرۆكی ئه‌وینداریی" بریتین له:
ده‌رهێنه‌ر: ئه‌حمه‌د ڕه‌مه‌زانزاده، به‌رهه‌مهێنه‌ر: مه‌سعوود جه‌عفه‌ری جه‌وزانی - به‌هاوبه‌شی ناوه‌ندیی سینه‌مایی فاڕابی ئێران، نووسه‌رانی سیناریۆ به‌هاوبه‌شی: ئه‌حمه‌د ڕه‌مه‌زانزاده‌و مه‌سعود جه‌عفه‌ری جه‌وزانی، به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن: محه‌مه‌د ئالادپووش، به‌رپرسی به‌رهه‌م: ئازیتا مۆوگویی، مۆنتاژ: نیما جه‌عفه‌ری جه‌وزانی، به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ریی سه‌حنه: موشكین مێهرگان، ده‌نگهه‌ڵگر: ئیره‌ج شه‌هرزادی، دیزاینی میكیاژ: مه‌جید ئه‌سكه‌نده‌ری، یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌می ده‌رهێنه‌رو به‌رپرسی به‌رنامه‌داڕێژی: ئاڕش سه‌جادی حوسه‌ینی، دیمه‌نه تایبه‌ته مه‌یدانییه‌كان: موحسین رووزبه‌هانی، دیمه‌نه تایبه‌ته كۆمپیوته‌رییه‌كان: ئه‌میر ره‌زا موعته‌میدی، موزیك: ئه‌ڕه‌شك ره‌فیعی، فۆتۆگرافه‌ر: عه‌لی نی‌ك ره‌فتار، سه‌رپه‌رشتی به‌رهه‌م: پێژمان هاده‌وی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی: مه‌نسوور جیهانی و مه‌نووچێهر جیهانی، راوێژكاریی دیمه‌نه‌كانی هه‌ڵه‌بجه: ئه‌حمه‌د ناتیقی و هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌سی دیكه.
ئه‌كته‌ره‌كانی ئه‌م فیلمه كوردییه‌ش بریتین له:
شوان عه‌توف، به‌هرام رادان، قه‌تبه‌دین سادقی، به‌همه‌ن زه‌ڕین پوور، شیلان ره‌حمانی، په‌یام عه‌له‌وی، كیمیا مورادیان، محه‌مه به‌كتاش، نه‌رگس ئه‌مینی، حوسێن ئیعتمادو چه‌ندین ئه‌كته‌ری دیكه.
PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنیی گشتی فیلمی سینه‌مایی "چیرۆكی ئه‌وینداری
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26