riklam

چاكسازییەكان و بەهێزكردنی بنیادی دەوڵەت گفتوگۆی لەبارەوەكرا

عیراق 11:52 PM - 2015-08-31
 هەر سێ سەرۆكایەتییەكە كۆبوونەوە

هەر سێ سەرۆكایەتییەكە كۆبوونەوە

هەر سێ‌ سەرۆكایەتیی كۆمار و ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران كۆبوونەوە و دۆخی ئەمنیی و هەنگاوەكانی چاكسازییان تاوتوێكرد
ئەمڕۆ 31 -8-2015، فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە كۆشكی سەلام لە بەغدا  كۆبونەوە.

لەو كۆبونەوەیەدا گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی ئەمنی و دۆسییەی چاكسازییەكان و شێوازیی بەهێزكردنی بنیادنانی دەوڵەت و ئەو مەسەلانەی پەیوەستن بە جێبەجێكردنی مەسەلە یاساییەكان.

ئامادەبوان پشتیوانی خۆیان بۆ هەنگاوە كردارییەكان دەربڕی كە بەرژەوەندی گەلی عیراق زامن دەكات و ئەو چاكسازییە حكومیی و پەرلەمانییەش بەدی دێنێت كە دەنگی لەسەر دراوە .

سەرۆك وەزیرانی تەئكیدیكردەوە لەسەر پێویستی بەرەوپێشبردن و جێبەجێكردنی هەموو چاكسازییەكان بەگوێرەی دەستور و یاسا.

هەر لەو كۆبونەوەیەدا ستایشی ئەو  ئۆپەراسیۆنە سەربازییانە كرا كە سوپای عیراق و دەزگا ئەمنی و رۆڵەكانی حەشدی شەعبی و پێشمەرگە و رۆڵەكانی عەشایەری ئەنبار و بێجی و تەواوی ناوچەكانی عێراق بەڕێوەی دەبەن.

ئامادەبوانی كۆبونەوەكە بەبایەخەوە باسیان لە گرنگی پەسەندكردنی قانونە سەرەكییەكان كرد لەوانەش قانونی پاسەوانی نیشتمانیی و دادگای ئیتحادی و ئاشتبونەوەی گشتی.

هەر وەك بەشداربوانی كۆبونەوەكە تەئكیدیانكردەوە لەسەر لایەنی ئابووری و دارایی و بە پێشینەی كارەكانی لایەنی جێبەجێكار و پەرلەمانیان دانا بۆ بەرەوپێشبردنی چاكسازییەكان , دوپاتیشیان كردەوە لەسەر دابینكردنی خزمەتگوزارییە پێویستەكان بۆ هاوڵاتیان كە لە چوارچێوەی ئەو ئەركە بنەڕەتییانە دێت كە پێویستە  دامەزراوەكانی دەوڵەت جێبەجێیان بكات.

PUKmedia

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket