riklam

بووك و زاوایه‌ك گیانیانله‌ده‌ستدا

کوردستان 05:53 PM - 2015-08-31
 ئاواره‌ی قه‌زای شه‌نگالن

ئاواره‌ی قه‌زای شه‌نگالن

له‌شه‌قامی سه‌ره‌كی دهۆك - قه‌زای شێخان به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه‌ بوك و زاوایه‌كی كوردی ئیزدی گیانیانله‌ده‌ستدا . 

 

قائید شه‌نگالی ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاندوه‌: له‌رووداوێكی  هاتووچۆدا له‌رێگه‌ی مام ئیزدینیا نزیك شاری دهۆك دوو ئۆتۆمبێل له‌یه‌كیانداوه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ سێ هاووڵاتی گیانیانله‌ده‌ستدا، كه‌ دووانیان بوك و زاوایه‌كی خه‌ڵكی قه‌زای شه‌نگالن كه‌ له‌كاره‌ساتی داگیركردنی شه‌نگال له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ئاواره‌بوون . 

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌: ئه‌و بووك زاوا ویستویانه‌ بچنه‌وه‌ بۆ كه‌مپێكی ئاواره‌كانی شه‌نگال له‌دهۆك . 

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ پۆلیسی هاتوچۆی دهۆك زانیاریه‌كانی پشتڕاستكرده‌وه‌و ووتی : له‌رووداوێكی هاتوچۆدا له‌ رێگه‌ی سه‌ره‌كی دهۆك – شێخان له‌ناوچه‌ی مام ئیزدیینیا سێ هاووڵاتی كه‌ دووانیان ژن و پیاوێكن گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و حه‌وتی تریش برینداربوون . 

جه‌ختیكرده‌وه‌ : كه‌ رووداوه‌كه‌ ده‌رئه‌نجامی خێرا لێخوڕین بووه‌ و هه‌ردوو ئۆتۆمبێلی جۆری ته‌كسی كوردستان و BMW ی ره‌نگ سووربووه‌. 

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket