riklam

مامه‌ ریشه‌كه‌ی تاڵه‌بان هاته‌وه‌ مه‌یدان

کوردستان 01:25 PM - 2015-08-30
ئاواتی هاتنه‌دی خه‌ونه‌كه‌ی مامه‌ ریشه‌یه‌

ئاواتی هاتنه‌دی خه‌ونه‌كه‌ی مامه‌ ریشه‌یه‌

زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی شه‌ری داعش به‌ شێوه‌ی خۆبه‌خشانه‌ له‌به‌شداری شه‌ریان كردوه‌، یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ (كاروان جه‌عفه‌ر محه‌مه‌د)ی،  دانیشتوی شاری كه‌ركوكه‌ كه‌هاوشێوه‌ی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ مامه‌ریشه‌یه‌.

كاروان جه‌عفه‌ر له‌دایكبوی 1987 گوندی قرخی سه‌ربه‌پارێزگای كه‌ركوكه‌، ناوبراو به‌PUKmedia  ی وت:" گونده‌كه‌مان به‌چه‌ند كیلۆمه‌ترێك ده‌كه‌وێته‌ نزیكی گوندی تاڵه‌بانه‌وه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا له‌شاری كه‌ركوك نیشته‌جێم.

 وتیشی: وه‌ك گه‌نجێك زۆر سه‌رسامی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ مامه‌ریشه‌م، جگه‌له‌وه‌ی كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ شێوه‌م ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌و شه‌هیده‌ قاره‌مانه‌ .

ناوبراو ئاشكرایشكرد له‌سه‌ره‌تای دروستبونی شه‌ری داعش و دروست بونی مه‌ترسی بۆ سه‌ر شاری كه‌ركوك به‌چه‌ك و پێداویستیه‌كانی شه‌ڕوه‌ شان به‌شانی براپێشمه‌رگه‌كان له‌شه‌ردام و شانازیش ده‌كه‌م كه‌ برا پێشمه‌رگه‌كانم پێم ده‌ڵێن تۆ هاوشێوه‌ی مامه‌ریشه‌یت.

هه‌روه‌ك ئاشكرایشكرد كاتێك ده‌چمه‌ میحوه‌ره‌كانی كه‌ركوك پێشمه‌رگه‌كان وێنه‌م له‌گه‌ڵ ده‌گرن .

رونیشكرده‌وه‌ تاكه‌ هیوام گه‌ڕانه‌وه‌ی شاری كه‌ركوكه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی كورستان و به‌دیهاتنی خه‌ونه‌كانی مامه‌ریشه‌یه‌ .

PUKmedia هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket