riklam

شێخ لەتیف: دەرگا بەڕووی هاووڵاتیاندا دامەخەن

ی.ن.ک‌‌ 07:05 PM - 2015-08-29
.

.

  ئەمڕۆ 2015/8/29 لەتیف شێخ عومەر لێپرسراوی مەڵبەندی یەكی رێكخستنی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ بەشێك لەو كادرانەی یەكێتی كۆبۆوە كە بەرپرسیارێتیان هەیە لە فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسلێمانی بۆ گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی راپەڕاندنی ئیشوكاری هاووڵاتیان و بەردەوامی خزمەتگوزارییەكان، سەرەڕای باری ژیانی سەختی فەرمانبەران لە دواكەوتنی موچەو قەیرانی دارایی بەگشتی.

 وەك هەڤاڵێكی یەكێتی داوای لێكردن بە بەخشندەیی خۆیان وەك هەمیشە پێشەنگ بن لەخزمەتكردنی خەڵك و خۆڕاگری و فیداكاری پێشمەرگەكان نمونەیان بێت بۆ خزمەتی هاووڵاتیانی خۆیان و وتی: ئێمە بەشێكین لەسەربردەی قورسی رۆژانەی ژیانتان و دەزانین دواكەوتنی موچە چ بارگرانیەكتان بۆ دروست دەكات، بەڵام بەنازی سلێمانیەتی بوون و یەكێتی بوون داواتان لێدەكەین پشتی هاووڵاتیانی شارەكەی خۆتان بەرنەدەن و دەرگا بەڕوی خزمەتگوزاریەكاندا دانەخەن.

PUKmedia جەعفەر حسێن - سلێمانی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket