riklam

سلێمانی.. له‌ سێ رووداوی جیادا 4 كه‌س برینداربوون

کوردستان 07:42 PM - 2015-08-28
4 كه‌س برینداربوون

4 كه‌س برینداربوون

له‌ سێ رووداوی جیادا له‌ شاری سلێمانی 4 كه‌س برینداربوون

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 28-8-2015، فڕۆكه‌وانێكی په‌ره‌شوت له‌ چیای گۆیژه‌ی شاری سلێمانی كه‌وته‌خواره‌وه‌و له‌ ئێستادا تیمه‌كانی فریاگوزاری خێرا سه‌رقاڵی رزگاركردنی ئه‌و كه‌سه‌ن كه‌ فڕۆكه‌ په‌ره‌شوتییه‌كه‌ی پێیووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌وانێكی په‌ره‌شوت هه‌وڵی فڕینده‌دات له‌ چیای گۆیژه‌ی شاری سلێمانی، به‌ڵام به‌هۆكارێكی نادیار فڕۆكه‌وانه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌، به‌پێی زانیارییه‌كانی تیمه‌كانی فریاگوزاری كه‌سه‌ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ كه‌وتۆته‌ نێو چاڵ و دۆڵی چیاكه‌وه‌و زیان به‌ جه‌سته‌ی گه‌یشتووه‌ و ناتوانێت خۆی رزگار بكات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیمه‌كانی فریاگوزاری خێرا به‌ئه‌مبوڵانسه‌كانیانه‌وه‌ له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ن بۆ رزگاركردنی فڕۆكه‌وانه‌كه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌هۆی پێكادانی ماتۆڕسكیلێك و ئۆتۆمبێلێك له‌ نزیك گه‌ڕه‌كی خه‌باتی شاری سلێمانی هاووڵاتییه‌ك به‌سه‌ختی برینداربوو، له‌سه‌ر رێگای سلێمانی-دوكان-یش به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆوه‌ 2 هاووڵاتی برینداربوون.

PUKmedia جه‌عفه‌ر حسێن- سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket