riklam

31ی ئاب لەتوركیا بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات

جیهان 04:37 PM - 2015-08-27
سبەینێ ناوی پاڵێوراوەكان ئاشكرا دەكرێت

سبەینێ ناوی پاڵێوراوەكان ئاشكرا دەكرێت

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا  بەرنامەی هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی ئەو وڵاتەی ئاشكرا كردو رۆژی 31ی ئابیشی وەك سەرەتای دەستپێكردنی هەڵمەتی هەڵبژاردن دیاریكرد.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە كە كۆمسیۆی باڵای هەڵبژاردنی توركیا كاتی دەستپێكردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكەی یەكی تشرینی دووەمی وڵاتەكەی دیاریكردو دوا وەدەی پێدانی ناوی كاندیدەكانیشی لەلایەن پارتە بەشداربوەكانی هەڵبژاردنەوە ئاشكراكردوە.

كۆمسیۆنەكە رونیكردوەتەوە پارتە سیاسیە بەشدارەكانی هەڵبژاردن دەبێت تا 18ی لیستی پاڵێوراوەكانیان دابێتە كۆمسیۆن و رۆژی 28ی ئابیش ناوی پاڵێوراوەكان ئاشكرا دەكرێن و رۆژی 8ی تشرینی یەكەمیش پڕۆسەی دەنگدان بۆ دەنگدەرانی دەرەوەی توركیا دەستپێدەكات.

بەپێی بەرنامەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی توركیا بۆ ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنەكە رۆژی 13ی ئەیلول تیروپشك بۆ ژمارەو پسوڵەی پارتە سیاسییەكان دەكرێت و  رادەكێشرێت و  رۆژی 18ی ئەیلول پێویستە پارتە سیاسیەكان لیستی خۆیان رادەستی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن بكەن و پسوڵەی تایبەت بەڕادەستكردنی لیستەكانیان وەربگرن.

كۆمسیۆنەكەوە ئەوەشی خستوەتەڕوو كە رۆژی28ی مانگی داهاتوو ناوی پاڵێوراوی پارت و لایەنەكان و ناوی كاندیدە سەربەخۆكان ئاشكرا دەكرێن و  8ی تشرینی یەكەمیش لە دەروازە سنوورییەكان و نوێنەرایەتییەكان لە دەرەوەی وڵات پڕۆسەی دەنگدان دەستپێدەكات و سەعات 6ی ئێوارەی رۆژی 31ی تشرینی یەكەمیش هەڵمەتی پڕوپاگەندەی هەڵمەتی هەڵبژاردن كۆتایی دێت و 1ی تشرینی دووەم  تشرینی لەناوخۆی توركیا پرۆسەی دەنگدان دەستپێدەكات.

لەهەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی 7ی حوزەیرانی ئەمساڵی توركیادا بۆ یەكەمجار كورد توانی 10%ی بەرستی بەردەم پەرلەمان تێپەڕێنێت و 13%ی دەنگەكانی توركیا بۆ خۆی مسۆگەر بكات، لەهەڵبژاردنەكەشدا  ئەكەپە 258 كورسی، هەدەپە 80 كورسی، جەهەپە 132 كورسی و مەهەپەش 80 كورسیان بەدەستهێنا، بەڵام بەهۆی رێككنەكەوتنی لایەنەكان لەسەر پێكهێنانی حكومەتی هاوپەیمانێتی كە بەپێی دەستوری ئەو وڵاتە ماوەی 45 رۆژی بۆ دیاریكرابوو، بڕیاردرا دووبارە هەڵبژاردن لەتوركیا بكرێتەوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket