riklam

له‌ راپرسییه‌كی NRT دا یه‌كێتی یه‌كه‌م بوو

کوردستان 01:11 PM - 2015-08-27
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستیهێنا

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستیهێنا

له‌ راپرسییه‌كه‌ی دیجیتاڵ میدیای  NRT دا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا چ حزبێك له‌ ئاست متمانه‌ی ده‌نگده‌رانیدا بووه‌، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستیهێنا و به‌شێكی زۆری ده‌نگده‌ران پێیان وایه‌ كه‌ یه‌كێتی توانیوه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه‌ی كه‌ به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ متمانه‌یه‌ی هاووڵاتیان به‌ده‌ستبهێنێت.

له‌ ڕاپرسییه‌كه‌دا كه‌ شه‌ش رۆژ به‌رده‌وام بوو، 33 هه‌زار و 940 ده‌نگ درا و له‌و ژماره‌یه‌ش  11 هه‌زار و 867 كه‌س كه‌ ده‌كاته‌ 34.96%، ده‌نگی به‌ یه‌كێتی داوه‌.

له‌ دوای یه‌كێتیی، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ پله‌ی دووه‌م دێت به‌ به‌ده‌ستهێنانی هه‌شت هه‌زار و 797 ده‌نگ كه‌ ده‌كاته‌ 25.91%ی ده‌نگه‌كان.

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌هێنانی هه‌شت هه‌زار و 332 ده‌نگ، كه‌ ده‌كاته‌ 25.54% له‌ پله‌ی سێهه‌می ڕاپرسییه‌كه‌دایه‌.

هاوكات یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌ هێنانی دوو هه‌زار و 92 ده‌نگ، كه‌ ده‌كاته‌ 6.16% له‌ پله‌ی چواره‌مدایه‌.

ئه‌وانه‌ش كه‌ باوه‌ڕیان وایه‌ هیچ حزبێك له‌ ئاست متمانه‌ی ده‌نگده‌رانیدا نه‌بووه‌، هه‌زار و 511 ده‌نگن و له‌ پله‌ی پێنجه‌مدایه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی 4.45%ی كۆی ده‌نگه‌كان.

كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 827 ده‌نگ كه‌ ده‌كاته‌ 2.43% له‌ پله‌ی شه‌شه‌مدایه‌.
 دواتریش هه‌ریه‌ك له‌ شیوعی به‌ 302 ده‌نگ بووه‌ته‌ حه‌وته‌م و ئاڕاسته‌ی سێهه‌م به‌ 71 ده‌نگ بووه‌ته‌ هه‌شته‌م و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌ هێنانی 66 ده‌نگ بووه‌ته‌ نۆیه‌م و سۆسیالیست به‌ هێنانی 57 ده‌نگ بووه‌ته‌ ده‌یه‌م.

كۆتاكانیش به‌ هێنانی 18 ده‌نگ له‌ پله‌ی یازده‌یه‌میندان.

له‌م ڕاپرسییه‌ی دیجیتاڵ میدیای NRT دا، سیستمێك به‌كارهاتبوو كه‌ رێگه‌ی نه‌ئه‌دا ساخته‌ بكرێت، ئه‌وه‌ش له‌ رێگه‌ی ناردنی كۆدێك بۆ مۆبایلی كه‌سی ده‌نگده‌ر، كه‌ له‌ كاتی ده‌نگداندا پێویستبوو.

PUKmedia ماڵپه‌ڕی NRT

2414102782015_nrt.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket