riklam

له‌كۆنسێرێكدا عه‌دنان كه‌ریم كوردانی ئه‌مریكا كۆده‌كاته‌وه‌

تاراوگە‌‌ 02:53 PM - 2015-08-24
خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ی دێریندا دابه‌شكرا

خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ی دێریندا دابه‌شكرا

سه‌ر له‌ئێواره‌ی رۆژی 23-8-2015 كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان كۆمیته‌ی ئه‌مریكا، ئێواره‌ كۆنسێرتێكی بۆ هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم به‌هاوكاری گروپی موزیكی رانیه‌ سازكارد.

له‌و كۆنسێرته‌دا، هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم به‌ده‌نگه‌ ناسك و پڕسۆزه‌كه‌ی و به‌موزیكی كوردی، كوردانی دانیشتوی ناوچه‌ی واشنتۆنی بۆ چه‌ند كاتژمێرێك شادكرده‌وه‌ به‌ئاوازو موزیكی كوردی.

جێی باسه‌، ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆری كوردانی تاراوگه‌ ئاماده‌بوون، هه‌ر له‌نێو كۆنسێرته‌كه‌شدا خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ی دێریندا دابه‌شكرا.

PUKmedia ته‌ها ئالان - ئه‌مریكا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket