riklam

دوای داخستنی شوێنه‌كه‌ی رێكاری یاسایی له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گیرێته‌به‌ر

کوردستان 11:36 PM - 2015-08-04
هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی له‌ شوێن كاره‌كه نه‌بووه‌‌

هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی له‌ شوێن كاره‌كه نه‌بووه‌‌

له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ته‌ندروستی و خۆراكی سه‌ر به‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانیه‌وه‌، شوێنكارێكی نایاسایی پزیشكی له‌ گه‌ڕه‌كی زێڕینۆكی شاری سلێمانی ئاشكرا ده‌كرێت و پاشان داده‌خرێت.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 4-8-2015 له‌میانه‌ی كاره‌كانیاندا لیژنه‌ تایبه‌ته‌كانی ته‌ندروستی سلێمانی، شوێنێكی نایاسای كه‌ كاری پزیشكی تێدا ئه‌نجامدراوه‌ به‌ناوی (عه‌یاده‌ی دكتۆر فایه‌ق سه‌ردۆشی) له‌ گه‌ڕه‌كی زێڕینۆك ئاشكرا ده‌كرێت و ده‌ستیه‌جێ كاری داخستنی بۆ ده‌كرێت و رێكاری یاسای به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر .

سه‌ره‌ڕای نایاسایی بوونی ئه‌م سه‌رپێچیانه‌شی هه‌بووه‌ :
1ـ نه‌بوونی مۆڵه‌تی ته‌ندروستی .
2ـ دوو كارمه‌ندی شوێنه‌كه‌ چاره‌سه‌ر و ده‌رمان و ده‌رمانی گیاییان داوه‌ به‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانیان كردوون ، هیچ بڕوانامه‌یه‌كی باوه‌ڕ پێكراو یاخود رێگه‌ پێدراویان نه‌بووه‌ .
3ـ هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی له‌ شوێن كاره‌كه‌و شوێنی ئاماده‌كردنی ده‌رمانه‌ گیاییه‌كاندا نه‌بووه‌.
4ـ بوونی بڕیكی زۆر پاشه‌رۆی حه‌شه‌رات و مشك.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket