منداڵێكی رفێنراوی خورماتوو چوارساڵه چاره‌نوسی نادیاره
کوردستان 02:16 PM - 2015-08-01له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا رفێنراوه
منداڵێك له‌قه‌زای خورماتوو چوار ساڵ به‌ر له‌ئێستا له‌لایه‌ن سواڵكه‌رێكه‌وه رفێندرا و خانه‌واده‌كه‌ی داوا له‌هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غداو هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن كاربكه‌ن بۆدۆزینه‌وه‌ی چاره‌نووسی منداڵه‌كه‌یان .
جیاواز له‌و حاڵه‌تانه‌ی رفاندن كه‌رۆژانه له‌ناوچه جیاجیاكانی عیراق كه رووده‌ده‌ن منداڵێك چوار ساڵ به‌ر له‌ئێستاو له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قورباندا له‌پێش ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی كه له‌گه‌ڕه‌كێكی نێوه‌ندی قه‌زای خورماتوودا له‌لایه‌ن سواڵكه‌رێكه‌وه ده‌ڕفێندرێت و تائێستا چاره‌نووسی نادیاره، ئه‌و منداڵه به‌ناوی ئایه جه‌لیل وه‌لیی یه‌و له‌خێزانێكی كوردی كه‌مده‌رامه‌ته له‌قه‌زای خورماتوو، له‌ساڵی 2009 له‌دایكبووه، یه‌ك ساڵ له‌دوای له‌دایكبوونی ده‌رفێندرێت، له‌وكاته‌شه‌وه تاوه‌كو ئێستا هیچ سۆراخێكی نیه.
باوكی منداڵه رفێندراوه‌كه جه‌لیل وه‌لی به PUKmedieی راگه‌یاند چوار ساڵ له‌مه‌وپێش و له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا هه‌موومان دڵخۆش بووین وه‌ك هه‌رخێزانێكی ساده‌ی شاره‌كه‌مان، به‌ڵام نه‌مانزانی ئه‌و رۆژه خۆشه ده‌بێته ناخۆشترین و تاڵترین رۆژی ژیانمان چونكه له‌پڕێكدا كچه بچووكه‌كه‌م دیار نه‌ما، كه‌هاتینه گه‌ڕه‌ك چه‌ند منداڵێك یارییان ده‌كردو لێم پرسین (ئایه) كوا، له‌وه‌ڵامدا وتیان، له‌پێش ده‌رگاكه‌وه له‌گه‌ڵ سواڵكه‌ره‌كه رۆیشتووه، منیش ده‌ستبه‌جێ پۆلیسم ئاگاداركرده‌وه‌و ده‌ستیانكرد به‌لێكۆڵینه‌وه به‌ڵام بێسوود بوون و نه‌یانتوانی سواڵكه‌ره‌كه بدۆزنه‌وه.
رونیشیكرده‌وه : به‌به‌رده‌وامی چاودێری هه‌واڵه‌كانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنم ده‌كرد بۆئه‌وه‌ی سۆراغی له‌شوێنێكی دیكه‌بێت، من لێی بێ‌ئاگا نه‌بم، منیش ته‌واو بێهیوا بووم له‌دۆزینه‌وه‌ی، دایكی ئایه تائێستا له‌بارێكی ده‌روونی ناجێگیره‌و هه‌موو رۆژێك به‌گریان به‌سه‌ر ده‌بات، هه‌روه‌ها سێ منداڵی دیكه‌م هه‌یه دوو كوڕ‌و كچێك كه ئه‌وانیش چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌ی خوشكه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
له‌ئێستاشدا دووباره زامی ئه‌و خانه‌واده‌یه كولایه‌وه ئه‌ویش بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی منداڵێكه له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بوك كه ئه‌شكه‌نجه دراوه، بۆیه داوا له‌هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كات هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌یان چونكه بێزاربوون له‌چاوه‌ڕوانی.
دۆزینه‌وه‌ی ئایه جه‌لیل ئه‌سته‌مییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه‌له‌دوای چوار ساڵ ره‌نگه گۆرانكاری به‌سه‌ر شێوه‌ی هاتبێت و تائێستا كه‌س په‌یوه‌ندی به‌خانه‌واده‌كه‌ی نه‌كردوه‌و داوای پاره‌بكات، چونكه رۆژانه زۆرن ئه‌وحاڵه‌تانه‌ی له‌قه‌زای خورماتوو روده‌ده‌ن له‌رفاندنی هاووڵاتیان، به‌ڵام زۆربه‌یان داوای بڕێك پاره‌ده‌كه‌ن و دواتر ئازاد ده‌كرێن.
PUKmedia دڵنیا مه‌حمود
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26