riklam

به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای سلێمانی: تا گه‌رما زیادبكات پێدانی كاره‌با كه‌م ده‌كات

کوردستان 02:30 PM - 2015-07-30
به‌ڵام كاتێك هاووڵاتیان كاره‌بای زیاتر به‌كارده‌هێنن، بڕی كاره‌باكه‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌

به‌ڵام كاتێك هاووڵاتیان كاره‌بای زیاتر به‌كارده‌هێنن، بڕی كاره‌باكه‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی له‌ كۆنگره‌یكی رۆژنامه‌ونیدا هۆكاره‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی له‌مانگی ته‌مموزدا روونكرده‌وه‌.

 ئه‌مڕۆ 30-7-2015 له‌كۆنگره‌یكی رۆژنامه‌ونیدا ئه‌ندازیار سالار حسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند: به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و زۆربوونی خواست له‌سه‌ر به‌ركاهێنانی كاره‌با،هۆكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌توانرێت زۆرجار پاپه‌ند بین به‌خشته‌ی كاره‌باوه‌.

وتیشی: وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی خستوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت، زۆرترین كات كاره‌با بدات به‌هاووڵاتیان

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌ئێستادا ده‌توانن له‌ رۆژێكدا 16 بۆ 18 سه‌عات كاره‌بای نیشتمانی دابین بكه‌ن بۆ هاووڵاتیان، به‌ڵام كاتێك هاووڵاتیان كاره‌بای زیاتر به‌كارده‌هێنن، بڕی كاره‌باكه‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌.


 PUKmedia تایبه‌ت

داتاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی

 

2937113072015_kak-2.jpg

4137113072015_kak-1.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket