riklam

له‌باره‌ی هه‌رێمه‌وه‌ ئێران هۆشداری ده‌داته‌ توركیا

جیهان 02:13 PM - 2015-07-30
توركیا تووشی هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی بوو

توركیا تووشی هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی بوو

سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران هۆشداری ده‌داته‌ توركیا له‌باره‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر كورد و ئه‌و هێرشانه‌ به‌ هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی ده‌زانێت.

سه‌ید حه‌سه‌ن فه‌یروز ئابادی سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران له‌ لێدوانێكدا وێرِای ره‌خنه‌گرتن له‌ هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هێزه‌ كوردییه‌كان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و هێرشانه‌ هه‌ڵه‌ی ستراتیژی توركیایه‌.

فه‌یروزئابادی راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعش ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی بگرێت، توركیا و قه‌ته‌ر و سعودیه‌ به‌دوور نین له‌و ده‌ستبه‌رسه‌رداگرتنه‌، هه‌ربۆیه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ هانده‌ر و پشتیوانی داعش و ته‌كفیرییه‌كان ده‌بێت بزانن كه‌ رۆژێك دێت كه‌ ئاسایش و ئه‌منییه‌تی ئه‌وان له‌لایه‌ن داعش و ته‌كفیرییه‌كان ده‌كه‌وێته‌ به‌ر مه‌ترسی و هه‌رِه‌شه‌.

 

سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی  ئێران ده‌ڵێت: توركیا له‌م رۆژانه‌دا تووشی هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی بوو و به‌ ناوی هێرشكردنه‌ سه‌ر داعش، په‌لاماری هێزه‌ كوردییه‌كانی داوه‌ كه‌ له‌ دژی داعش ده‌جه‌نگن و ئێمه‌ وه‌ك دراوسێك هۆشداری ده‌ده‌ینه‌ ئه‌نكه‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ی نیگه‌رانی گه‌ل و میله‌تی خۆی بێت له‌به‌رامبه‌ر تیرۆرستان و داعش و ته‌كفیرییه‌كان. 

 

PUKmedia    وه‌رگێڕان / جه‌واد حه‌یده‌ری 

سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی میهر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket