riklam

18 قه‌ناس به‌ده‌ستی داعش كوژران

عیراق 09:05 AM - 2015-07-28
هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌پێشڕه‌ویدان

هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌پێشڕه‌ویدان

له‌روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عیراق و تیرۆرستانی داعش له‌ رۆژهه‌ڵاتی رومادی ، جگه‌ له‌ته‌قاندنه‌وه‌ی دوو كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی  18 قه‌ناس به‌ده‌ستی داعش كوژران.

 

فه‌ریق رائد شاكر جه‌وده‌ت فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌: سه‌ره‌ڕای ته‌قاندنه‌وه‌ی چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی تیرۆرستان 18 قه‌ناس به‌ده‌ستی داعش له‌ناوچه‌ی  حه‌سیبیه‌ی رۆژهه‌ڵاتی رومادی كوژراون و زیانی زۆریان پێگه‌یه‌نراوه‌. 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌: تیرۆرستانی داعش به‌ده‌یان بۆمبیان له‌ناوچه‌كه‌دا چاندوه‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكارێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ خاووبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كان و به‌رده‌وامی پێشڕه‌ویه‌كان . 

 

جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌: هێزه‌ ئه‌منیه‌كان زۆر به‌باشی ده‌ره‌قه‌تی تیرۆرستانی داعش هاتوون و شكستی داعش نیزكه‌ 

 

PUKmedia  له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌ 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket