توركیا چی ده‌ستده‌كه‌وێت؟
بیروڕا 04:26 PM - 2015-07-27مسته‌فا شێخ محه‌مه‌د
ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه‌سه‌ر په‌كه‌كه، زیاتر له 30 ساڵه ده‌كرێن و ئه‌نجام به‌ره‌وپێشچونی، ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی كوردستان بووه.
له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو، ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی كوردستان، به‌ره‌وپێشچوونی هه‌مه‌لایه‌نی سیاسی و سه‌ربازی و ئابوری و فكری به‌خۆیه‌وه دیوه، ئه‌مه‌ش توركیا‌و نه‌یارانی ئۆجه‌لان و په‌كه‌كه‌ی ته‌نگه‌تاو كردووه، ئه‌و پێشكه‌وتنانه، به‌مه‌ترسی سه‌ر وجودی خۆیان ده‌بینن.
كارته‌كانی ده‌ستی ئاكپارتی سوتاون
ئه‌ردوگان له‌سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری له رووكه‌شدا هه‌ندێك مافی بۆ كورد به‌ڕه‌وا زانی، ئه‌مه‌ش بووه هۆی پشتیوانی كوردان له ئاك پارتی، مانه‌وه‌ی له‌كورسی حوكم بۆ ماوه‌ی سێ خولی په‌رله‌مانی بۆ مسۆگه‌ر كرد، به‌ڵام كاتێك كورد تێگه‌یشتن ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ئاك پارتی درۆیه‌ك زیاتر نیه، متمانه‌ی خۆیان له‌و حزبه سه‌نده‌وه، ئێستا ئاكپارتی له‌كێشه‌یه‌كی قوڵدایه‌و چاره‌نووسی وڵاته‌كه‌ش گرێدراوه، به‌قه‌یرانی ئه‌ردوگان - ئاكپارتی، كارتی یه‌كه‌می له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان سوتا، كارتی دوه‌میشی له‌شكسته‌كانی داعش به‌رامبه‌ر هێزه كوردییه‌كان سوتا، كارتی تریش كه بریتی‌بوو له‌به‌ڵێنی چاره‌سه‌ری پرسی كورد له‌توركیا سوتا، توركیا له دوو وڵاتی گرنگی ناوچه‌كه، كه سوریا‌و عێراقه، وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی ناحه‌ز سه‌یرده‌كرێت، كه پێشتر له‌هه‌ریه‌ك له‌م دوو ده‌وڵه‌ته كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو، ئێستا ئه‌و كارته‌ش سوتاوه.
په‌كه‌كه به ئاشتیخوازی ئه‌مێنێته‌وه.
یه‌كێك له‌ئامانجه‌كانی هێرشه‌كانی 24ی ته‌موزی 2015 ئه‌وه‌یه، په‌كه‌كه راكێشێته‌وه ناوشه‌ره‌كان، پێیانوایه به‌مه ده‌توانێ، سۆزی ده‌نگده‌رانی له‌ئه‌گه‌ر دوباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ستبێنێت، به‌ڵام په‌كه‌كه به‌وه‌دا كه تائێستا ته‌نیا ویوه‌تی ئه‌م هێرشانه مانایه‌ك بۆ ئاگربه‌ست و ئاشتی نه‌هێشتۆته‌وه، له‌بری راگه‌یاندنی خێرا بۆ ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ ته‌نیا ده‌ڵێت "له‌م قۆناغه ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتن له‌ئارایه، بانگ له‌هێزه نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان ده‌كات، بێده‌نگ بوون له‌و كارانه، شتێكی ئه‌خلاقیه" هه‌روه‌ها "به گه‌نجانیش ده‌ڵیت روو له چیا ئازاده‌كان بكه‌ن" واتا په‌كه‌كه ئاماده‌كاری ده‌كات.
په‌كه‌كه خوازیاره، نیازه‌كانی ئاكپارتی به‌ته‌واوه‌تی بۆ رونبێته‌وه، بێده‌نگیش بۆئه‌وه‌یه بۆ هه‌موو لایه‌ك روونبێته‌وه كه په‌كه‌كه خوازیاری ئاشتیه، ئه‌وه لایه‌نه‌ی شه‌ری ئه‌وێت، ده‌وڵه‌تی توركیا‌و ئاكپارتیه، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه بگا به‌و بروایه، كاتی پرۆسه‌ی سه‌ربازی هاتووه، ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
په‌كه‌كه له‌ناو قه‌یراندا ده‌توانێ قه‌یارن بخوڵقێنێ!
په‌كه‌كه له‌مێژووی دروستبوونیدا قه‌یرانی قۆڵ و گه‌وره‌ی تێپه‌راندوه، ئێستا له‌به‌هێزترین ساته‌كانیدایه، ئه‌م هێرشانه‌ی ده‌كرێنه‌سه‌ر په‌كه‌كه، تا كۆتای بێ وه‌ڵام نامێنه‌وه.. ره‌نگه ئه‌و پرۆسانه زیان له‌به‌ره‌وپێشچوونی په‌كه‌كه بده‌ن، له باكورو خۆرئاوا، به‌ڵام په‌كه‌كه دیسان ده‌ستی خاڵی نیه له‌كارتی به‌هێز، كارته‌كان ئه‌وه‌ن شه‌ری ئه‌مجاره‌یان له‌ناو پایته‌خت و له‌شاره گه‌وره‌كانی توركیا ئه‌بێت، ئه‌وه‌ش واتای له‌ده‌ستدانی گه‌شتیارو سستبوونی ئابوری و قه‌یرانیكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی گه‌وره‌تر بۆ گه‌لانی توركیا، گه‌لی توركیا مافی خۆیانه بپرسن ئه‌ردوگان و پارته‌كه‌ی له‌كۆتا رۆژه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی تاكره‌وانه‌یان ئه‌مانه بۆ چی ده‌كه‌ن و چ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك بۆ توركیا به‌ده‌ستدێنن؟ سه‌باره‌ت به‌باشوری كوردستان ئه‌و شه‌رانه واتای په‌كه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت، قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی، ئابوری له‌باشوری كوردستان، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌ردوگان و دۆسته‌كانی له‌باشور گیرۆده ده‌كات!! به‌واتایه‌كی تر په‌كه‌كه له‌توانایدایه، گه‌وره‌ترین كێشه له‌ناوچه‌كه بخوڵقێنێ، هه‌ڵبه‌ته بۆ پشتیوانی له په‌كه‌كه‌و بۆ هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی هێز ده‌وڵه‌تی له‌توركیا به‌هێزتر، ئاماده‌ی هاوكاری په‌كه‌كه ده‌بن.!
ئه‌مریكا وه‌ڵامی توركیا ناداته‌وه
وا دێته پێشچاو ئه‌م هێرشانه‌ی توركیا دوای هه‌ڵكردنی گڵۆپی كه‌س بووه، له‌لایه‌ن ئه‌مریكا، به‌ڵام تواناكانی ئه‌مریكا بۆ هاوكاریكردنی توركیا سنوردار ئه‌بن، چونكه ئه‌مریكا له‌یه‌ك كات له‌گه‌ڵ ئێران له‌یه‌ك سه‌نگه‌ری شه‌ڕی تیرۆردایه، له‌هه‌مانكاتیش، هێزه كوردیه‌كانی وه‌ك هێزی ئازا‌و مرۆڤ دۆست و شایسته، به‌پشتیوانی داوه‌ته‌قه‌ڵم، وه‌ك دۆستی خۆشی ناساندونی، پێشبینی ناكرێت به‌ئاسانی بگه‌رێته‌وه بۆ لای ئه‌و توركیایه، له 2003ـه‌وه هیچ جۆره كۆمه‌كێكی به‌سیاسه‌تی ئه‌مریكا نه‌كردوه، به‌ڵكو هه‌میشه ئاسته‌نگ بووه، ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر "محه‌مه‌د مورسی" سه‌رۆكی میسر هیچ هه‌ڵوێستێكی ئه‌رێنی نه‌بوو، به‌گورگان خواردی دا، عێراقی دوای "سه‌دام"ی بۆ رێكنه‌خرایه‌وه یاخود نه‌یكرد، هه‌روا بۆ هێزه ئۆپزسیۆنه‌كانی سوریاش هیچی نه‌كرد، دواجار له رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، گوێی به‌ناره‌زایه‌كانی نزیكترین هاوپه‌یمانه‌كانی ئیسرائیل و سعودیه نه‌دا، سه‌باره‌ت به‌یه‌مه‌نیش هیچ جۆره هاوكاریه‌كی ئه‌وتۆی نه‌كردوه، جگه له‌فرۆشتنی چه‌ك، به‌لایه‌نه شه‌ركه‌ره‌كان! چی بۆ توركیایه‌ك بكات كه ناكۆكی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵی هه‌یه؟
پێشتریش پێموابووه، كه توركیا له‌پێشترین وڵاتێكه له‌ناوچه‌كه، به‌لای خۆرئاوایه‌كانی، شایسته‌ی هه‌ڵته‌كاندن بێت، چ له‌به‌ر رۆڵ و كاریگه‌ره‌یكانی توركیا بێت، چ به‌هۆی سه‌ركێشه‌كانی توركیا‌و دروستكردنی له‌مپه‌ر بێت بۆ خواسته‌كانیان..
توركیا چی ده‌ستده‌كه‌وێت؟
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو زیانانه‌ی به‌ر توركیا ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه، ئاكپارتی بتوانێ به‌هاوكاری "مه‌هه‌په" كوالیسیۆنێك پێكبێنێت و حكومه‌ت دروستبكات، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رێكی لاواز هه‌یه، بتوانێ بۆ ماوه‌یه‌ك ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌خۆرئاوای كوردستان دروستبكات، بێ گومان باجی ئه‌وه، گه‌لانی توركیا ئه‌یده‌ن، چ به‌تێكدانی ئاسایش توركیا، چ به‌لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی توركیا بێت.
مسته‌فا شێخ محه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25