riklam

ره‌غدی سه‌دام سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵكوژی سپایكه‌ری كردوه‌

عیراق 05:42 PM - 2015-07-07
ره‌غد سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی كردوه‌

ره‌غد سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی كردوه‌

یه‌كێك له‌ ئه‌نجامده‌رانی كومه‌ڵكوژی سپایكه‌ر رایگه‌یاندوه‌، ره‌غدی كچی سه‌دام حسێن سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ری كردوه‌.

له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و بنه‌بڕكردنی تیرۆر بۆی سازكرابوو محه‌مه‌د شاكر عه‌لوان عجێلی تیرۆرست ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه‌ ره‌غدی كچه‌ گه‌وره‌ی سه‌دام حسێن دیكتاتۆری له‌ناوچوو سه‌رپه‌رشتیاری سه‌ره‌كی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر بووه‌ كه‌ له‌ به‌شێكی له‌ كۆشكه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی شاری تكریت ئه‌نجامدرا.

هه‌رله‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌دا عجێلی تیرۆرست ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه‌ كه‌ به‌ده‌ستی خۆی 9 كه‌سی گولـله‌بارانكردوه‌، چه‌ندین وه‌جبه‌ی له‌ خوێندكارانی سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ری ته‌سلیم به‌ جه‌لاده‌كانی داعش كردوه‌.

جێگای باسه‌ له‌دوای پرۆسه‌ی رزگاركردنی شاری تكریت له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ تیرۆرست محه‌مه‌د شاكر عه‌لوان عجێلی له‌ قه‌زای زوبێر ده‌ستگیركراوه‌.

PUKmediaئاژانسه‌كان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket