riklam

یەكێتی و گۆڕان و یەكگرتوو كۆمەڵ بەیاننامەیەك بۆ رای گشتی بڵاودەكەنەوە

کوردستان 03:50 PM - 2015-07-07
ده‌ڵێن نە لەئێستاو نەلەئایندە هەوڵی لەم چەشنە نەبووەو نابێت

ده‌ڵێن نە لەئێستاو نەلەئایندە هەوڵی لەم چەشنە نەبووەو نابێت

فراكسیۆنەكانی (یەكێتی، گۆڕان، یەكگرتوو، كۆمەڵ) لەبارەی كەمكردنەوەی كورسی پێكهاتەكان بەیاننامەیەك بۆ رای گشتی بڵاودەكەنەوەو رایدەگەیەنن: ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە كە باس لە كەمكردنەوەی كورسی پێكهاتەكان دەكات، دڵنیایی دەدەین نە لەئێستا، نەلەئایندە هەوڵی لەم چەشنە نەبووەو نابێت، بەڵكو بەپێچەوانەوە ئێمە لەئێستادا پشتیوانی خواست و داواكاری راستەقینەی خودی پێكهاتەكان دەكەین.

بەیاننامەیەك بۆ رای گشتی

خاكی كوردستان خاكی پێكەوە ژیانی ئاشتیانەو پارێزەری مافی هەموو نەتەوەو ئایین و پێكهاتەكانە، ئەو مافە لەیاساو دامەزراوەكاندا رەنگ دانەوەی هەیەو پێویستە لەسەر هەموومان گەشەی زیاتری پێبدەین، لەم چوارچێوەیەدا ئێمە بەرگری كاری ئەو مافە دەبین لەلایەك لەپرۆژەی دەستوری هەرێم كە لەقۆناغی ئامادەكردندایە، لەلایەكی تر لەپەرلەمانی كوردستان وەك باڵاترین دامەزراوەی نیشتمانی بۆ بڕیاردان و یاسادانان كە ئەركی رێكخستن و پاراستنی ئەو مافانەی لە ئەستۆدایە، بۆیە ئێمە لەپەرلەمانی كوردستان هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە، كە باس لە كەمكردنەوەی كورسی پێكهاتەكان دەكات، دڵنیایی دەدەین نە لەئێستا، نە لەئایندە هەوڵی لەم چەشنە نەبووەو نابێت، بەڵكو بەپێچەوانەوە ئێمە لەئێستادا پشتیوانی خواست و داواكاری راستەقینەی خودی پێكهاتەكان دەكەین، كە بریتییە لە رێكخستنەوەی نوێنەرایەتی راستەقینەی پێكهاتەكان و رێگریكردن لەدروستكردنی نوێنەرایەتی سێبەرو پارێزگاری كردنیان لە بەشداری بوون لەململانێی سیاسیەكان بۆ بەرژەوەندی لایەنەكانی تر.

بۆیە دووبارە وێڕای رەتكردنەوەی ئەو دەنگۆیانە، پشتیوانی خۆمان دەردەبڕین بۆ داواكاری راستەقینەی پێكهاتەكان بەمەبەستی سەركەوتن و دەرچوونی نوێنەری راستەقینەی خۆیان لەهەڵبژاردنەكان، بۆ ئەوەی لەئەنجومەنە هەڵبژێردراوەكان بەرگری كاری راستەقینەی مافی پێكهاتەكانیان بن، ئەمەش سەرەتا خزمەتە بەخودی خۆیان و دواتر خزمەتە بۆ پرۆسەی دیموكراسی و هێشتنەوەی مۆزایكی پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی كوردستان.

- فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.

- فراكسیۆنی گۆڕان.

- فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی.

- فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی.           

      ٧/٧/٢٠١٥

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket