له‌سوریاوه بۆ هه‌رێم
بیروڕا 02:40 PM - 2015-07-07.
فه‌لاح كه‌ریم
وه‌ك چاوهڕواندهكراو پێشبینیش ده‌كرا حزبه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 7 ی حوزه‌یران نه‌یتوانی ده‌نگی ته‌واو به‌ده‌ست بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌نها حكومه‌ت پێكبهێنیت و دڵنیایشه به‌دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌و رێژه‌یه‌ش به‌ده‌ست ناهێنێت كه ئێستا به ده‌ستی هێناوه.
بۆیه له‌ناوخۆی توركیا بارودۆخێك هاتۆته پێشه‌وه كه كۆتاییه‌كه‌ی نه نزیكه و نه زۆر روونیشه. له‌لایه‌ك سیاسه‌تی سفركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ دراوسێكان به‌ته‌واوی كۆتایی هاتوو له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌م حزبه‌ش وه‌ك ئه‌وانی دیكه‌ی توركیا (ئه‌ڵبه‌ت جیهانه سێیه‌م) له‌و كاته‌ی قسه دێته سه‌ر دیموكراسی و قبوڵكردنی كه‌مینه و زۆرینه و ژماره‌ی ده‌نگه‌كان و ده‌ستا و ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات، ده‌ست ده‌داته خوڵقاندن و دروستكردنی كێشه و ئاڵۆزی و گرفت.
بۆ هه‌ر هێزو گروپێكی سیاسی قبوڵكردنی دیموكراسی لهبردنهوهدا هیچ هونه‌ر و زیره‌كییه‌ك نییه، به‌ڵكو له‌كاتی دۆڕاندن یان كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كاندا ئه‌م قبوڵكردنه گرنگه. ئه‌وه‌ی له توركیا رووده‌دات گه‌ڕانه‌وه و ده‌ركه‌وتنی رووی راسته‌قینه‌ی نه‌گۆڕانی عه‌قڵی سیاسی نوخبه‌ی سیاسییه له توركیا كه به گۆڕانی زه‌مان و ته‌مه‌نی سیاسییه‌كان هێشتا گۆڕان له عه‌قڵه‌كاندا به‌دینه‌هاتووه.
عه‌قڵی ده‌وڵه‌تداری كاتێك ئه‌توانێت شانازی به گۆڕانه‌وه بكات كه ئاماده بێت له پێناوی پاراستنی كیانی خاك و گه‌لدا ده‌ستبه‌رداری عاشق بوونی ده‌سه‌ڵات و كورسی ببێت. پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌یه‌كه‌مین ئه‌زمووندا نه‌یتوانی سه‌بر و شه‌كیبایی نیشان بدات و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی نزیكه‌ی ده ساڵه بۆ ئاشته‌وایی ده‌ستی پێكردووه، له‌پێناوی خواستی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌یه‌وێت له‌گۆڕی بنێت و بارودۆخی توركیا بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ 20 ساڵ پێش ئێستا، كه ئه‌مه ئاسانه، چونكه هێشتا هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌و بارودۆخه بوونی هه‌بێت به‌هێزن، له‌راستیشدا ته‌نها جیاوازی داد و گه‌شه‌پێدان ئه‌م خاڵه بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتر.
داد‌و گه‌شه‌پێدان وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی كارتی كورده‌وه خۆی له كێشه ناوخۆییه تازه‌كان ده‌رباز بكات و رۆژانه گوێمان له هه‌ڕه‌شه‌و كرداره نابه‌رپرسه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌بێت.
ئه‌گه‌رچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا زۆر دیپلۆماسییانه رای ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر چوونه ناو خاكی سوریاوه ده‌ربڕی، به‌ڵام له راستیدا توركیا ناتوانێت ئه‌زموونی باكووری قوبروس دووباره بكاته‌وه و ئیداره‌ی بدات، به تایبه‌تی كه له سوریا له‌گه‌ڵ هێزێكی پته‌و و تۆكمه‌ی به ئه‌زموونی وه‌ك پ.ك.ك رووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه (بێجگه له‌به‌رژه‌وه‌ندی زۆر وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی).
پارتی داد و گه‌شه‌پێدان به دوای خوڵقاندنی كێشه‌وه‌یه، نزمترین دیوار له‌م نێوه‌نده‌دا هه‌رێمی كوردستانه. هه‌رێم بۆ توركیا له رووی جیۆپۆله‌تیك و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌وه گرنگتره و ئه‌و كێشه‌یه‌ی له سوریا بۆ توركیا بێته پێشه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان بۆی نایه‌ته پێشێ به تایبه‌تی كه له‌هه‌رێم دۆست و پشت و په‌نای هه‌یه.
هێشتا بنكه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له‌هه‌رێم جێگیرن و ده‌نگێكی ناڕازیش نییه بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ژماره سه‌ربازه‌ی له هه‌رێمن. بێجگه له‌م به‌رژه‌وه‌ندییه، دێرینه ئێستا بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌ناو خاكی توركیادا تێپه‌ڕیووه كه له‌ڕووی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، چونكه هه‌رێم ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌ری نییه توركیا ده‌توانێت به ویستی خۆی كۆنترۆڵی ئه‌و بۆرییه نه‌وته بكات و هه‌رێمیش بۆی نییه له‌هیچ شوێنێك سكاڵا بكات.
بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی هه‌رێم له‌ژێر ره‌حمه‌تی سیاسه‌تی توركیادایه (ئه‌گه‌ر بڕیار بێت نه‌وت وه‌ك كۆڵه‌گه‌ی سه‌ره‌كی ئابووری هه‌رێم له‌به‌ر چاو بگیرێت)، ده‌بوو هه‌رێم هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆرییه نه‌وته‌ی توركیا له ئێرانیشه‌وه هه‌مان كاری بكردایه ئه‌و كات ده‌یتوانی بڵێت هێلكهكانمان له یه‌ك سه‌به‌ته‌دا نییه و له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ناوچه‌كه باشتر تێكه‌ڵ ببێت و دیدی ئه‌و وڵاتانه له دیدێكی ئه‌منی بۆ هه‌رێم و كورد بگۆڕێت بۆ دیدی به‌رژه‌وه‌ندی.
توركیا؛ له حاڵه‌تی گۆڕانی ناوخۆییدایه و له رابردووش‌دا زۆرجار كێشه ناوخۆییه‌كانی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كردووه و پێده‌چێت له‌م كاته‌شدا كه زیاتر له‌هه‌ر كاتێكی دیكه چاوی له نفوزی وڵاته‌كه‌یه‌تی له ناوچه‌كه‌دا زووتر و خێراتر له جاران ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی سه‌ربازیش نه‌بێت، بێته‌وه ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی.
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26