riklam

به‌ریتانیا گه‌رده‌لولی تۆڵه‌ی ده‌ستپێكرد

جیهان 12:17 PM - 2015-07-07
سه‌ركرده‌كانی داعش ده‌كه‌نه‌ ئامانج

سه‌ركرده‌كانی داعش ده‌كه‌نه‌ ئامانج

دوای به‌دوای كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌كه‌ی شاری سوسه‌ی تونیش و كوژرانی 30 هاووڵاتی به‌ریتانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئۆپراسیۆنی كردنه‌ ئامانجی سه‌ركرده‌كانی داعشی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.

 

 به‌پێی راپۆرتی رۆژنامه‌ی روسیسكایا گازیتا چه‌ند زانیاریه‌كی ئاشكراكردوه‌و رایگه‌یاندوه‌: حكومه‌تی به‌ریتانیا گڵۆبی سه‌وزی بۆ هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی دژه‌ تیرۆر به‌ناوی CAC ده‌ستپێكردوه‌و له‌ ئۆپراسیۆنه‌كانیاندا پشت به‌هاوكاریه‌كانی هه‌واڵگری ئه‌مریكا ده‌به‌ستن .

ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه‌: ئه‌و هێزه‌  ژماره‌یان 100 چه‌كداری شاره‌زای شه‌ڕی خێرا و جێبه‌جێكردنی ئامانجی به‌په‌له‌ن و له‌ سه‌ربازگه‌ی نۆرد وود له‌باكوری له‌نده‌ن مه‌شق ده‌كه‌ن.

 

جه‌ختله‌وه‌شكراوه‌ته‌وه‌: ئامانجی یه‌كه‌می ئه‌و هێزه‌ به‌سزاگه‌یاندنی ئه‌نجامده‌رانی كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌كه‌ی شاری سوسه‌ی تونسن به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ پشتیه‌وه‌ن و دواتر سه‌ركرده‌ باڵاكانی داعش له‌و شوێنانه‌ ده‌كه‌نه‌ ئامانج كه‌ بوونیان هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت سوریا و عیراق و لیبیا. 

 

PUKmedia   و  /سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket