riklam

دوای ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ری ده‌موچاوی ده‌سوتێنن

جیهان 10:40 AM - 2015-07-07
تاوانباره‌كان ده‌ستگیركراون

تاوانباره‌كان ده‌ستگیركراون

له‌لایه‌ن سێ گه‌نجه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی بالتیمۆری ئه‌مریكا ده‌ستدرێژیده‌كرێته‌ سه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵان و دواتر ده‌یخنكێنن و ده‌موچاویشی ده‌سوتێنن. 

هێزه‌كانی پۆلیسی بالتیمۆر له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاشكرایانكردوه‌: ئارنیشی ته‌مه‌ن 16 ساڵان له‌كاتێكدا به‌ته‌نیا له‌ماڵه‌وه‌ بووه‌و ویستویه‌تی بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ سێ گه‌نج  هێرشیانكردوه‌ته‌ سه‌رو دوای ده‌ستدرێژكردنه‌ سه‌ری ، خنكاندویانه‌ و ده‌موچاویشیان سوتاندوه‌و ته‌رمه‌كه‌یان له‌كه‌ناری ماڵی خۆیانه‌وه‌ فڕێداوه‌. 

 

پۆلیسی شاره‌كه‌ رونیشكردوه‌ته‌وه‌: به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی دوكه‌ڵی سوتاندنی ده‌موچاوی كچه‌كه‌ تیمه‌كانی ئاگر كوژێنه‌وه‌ چوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌و هه‌ر له‌وێشدا ته‌رمی كچه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌، پاشان له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا له‌ كامێرایه‌كی چاودێری پۆلیسی هاتوچۆ سێ گه‌نجه‌كه‌ ئاشكرابوون و  ده‌ستگیركراون. 

 

له‌كاتی دادگایكردندا تاوانه‌كه‌ به‌سه‌ر ئادۆنی دیكسۆن ساغبووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام دیكسۆن دانی به‌ته‌واوی راستیه‌كاندا ناوه‌و ئاشكرایكردوه‌ كه‌له‌گه‌ڵ  دوو هاوڕێكه‌ی تری به‌و كاره‌ هه‌ستاون و خۆی به‌ته‌نیا ئه‌و كاره‌ی نه‌كردوه‌، هه‌ربۆیه‌ دادگا به‌پێی مادده‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی و دزیكردن و تاوانی به‌ئه‌نقسه‌ت دادگای ئه‌و سێ گه‌نجه‌ ده‌كات . 

 

PUKmedia    و  /سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket