riklam

له‌گه‌ڵ هاتنی ئاواره‌كان فرۆشتنی جه‌سته‌ی مرۆڤ زیادیكردوه‌

کوردستان 11:18 AM - 2015-07-02
فرۆشتنی جه‌سته‌ی مرۆڤ زیادیكردوه

فرۆشتنی جه‌سته‌ی مرۆڤ زیادیكردوه

سه‌رۆكی رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی جه‌سته‌ به‌خشانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ند حاڵه‌تێكی فرۆشتنی جه‌سته‌ی مرۆڤمان لا تۆمار كراوه‌.

فه‌رهاد قادر سه‌رۆكی رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی جه‌سته‌ به‌خشانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره‌ شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق روویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردوه‌، له‌ئێستادا فرۆشتنی جه‌سته‌ رووی له‌زیادبوونه‌.

 وتیشی: ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی جه‌سته‌یان ده‌فرۆشن زیاتر گورجیله‌ و به‌شێك له‌جگه‌ریان ده‌فرۆشن، بۆ ئه‌و كاره‌ش په‌نا بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی ئێران و هندستان و به‌شێك له‌نه‌خشۆخانه‌ ئه‌هلییه‌كان ده‌به‌ن.

 راشیگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند حاڵه‌تێكمان تۆمار كردوه‌و به‌پێی وته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش نه‌بوونیی ئه‌و كاره‌یان پێده‌كات، به‌ڵام ئێمه‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارمان له‌و بابه‌ته‌ ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌، له‌هه‌وڵی بنبڕكردنی ئه‌و حاڵه‌ته‌داین.

PUKmedia سه‌فین ئه‌حمه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket