riklam

شه‌ڕڤانه‌ ئوسترالیه‌كه‌ پێش شه‌هیدبوونی: له‌هه‌ركوێیه‌ك گیانم به‌ختكرد ئه‌وێ نیشتمانمه‌

کوردستان 10:32 AM - 2015-07-02
هاردینگی ته‌مه‌ن 23 ساڵان له‌  نزیك گرێ سپی شه‌هیدبوو

هاردینگی ته‌مه‌ن 23 ساڵان له‌ نزیك گرێ سپی شه‌هیدبوو

دوای ئه‌وه‌ی ریك هاردینگ كه‌ شه‌ڕڤانێكی ئوسترالیه‌و داوی برینداربوونی له‌ 27-6-2016 له‌ رۆژئاوای كوردستان شه‌هید بوو ، پێش شه‌هیدبوونی به‌برینداری به‌هاوڕێكانی راگه‌یاندوه‌: له‌هه‌ركوێیه‌ك گیانم به‌ختكرد، ئه‌وێ نیشتمانمه‌.

هاردینگ  له‌كاتی برینداربوونیدا به‌چاوی پڕ له‌فرمێسكه‌وه‌ به‌هاوڕێ شه‌ڕڤانه‌كانی وتووه‌:  به‌دایكم  و باوكم بڵێن شانازی به‌كوڕه‌كه‌یانه‌وه‌ بكه‌ن له‌سه‌ر خاكێك شه‌هیدبووه‌ هه‌زاران جیڤاراو شۆڕشگێری گه‌وره‌و ژنه‌ قاره‌مان و دایكی خۆڕاگری تێدایه‌.

شه‌ڕڤانێكی هاوڕێی هاردینگ كه‌ تا دوا ساته‌كانی شه‌هیدبوونی له‌گه‌ڵیدا بووه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هاردینگ داوای لێكردم كه‌ كاتێك دایك و باوكی دێن بۆ ته‌رمه‌كه‌ی  چه‌ك و ملپێچه‌كه‌یان به‌مه‌وه‌  بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵیگرن و له‌مۆزه‌خانه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی بپارێزن، چونكه‌ له‌سه‌ر خاكێك شه‌هیدبووه‌  به‌ شانازی خه‌ونه‌كانی  شۆڕشگێرێك وه‌سفده‌كرێت.

هاردینگی ته‌مه‌ن 23 ساڵان له‌ گوندی كنتره‌ی نزیك گرێ سپی دوای برینداربوونی بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ گیانی بۆ پاراستنی كوردستان به‌ختكرد.

PUKmedia  سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket