riklam

به‌غدا خوێناوی ده‌كرێت

عیراق 08:24 PM - 2015-07-01
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 1/7/2015  له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له‌ناوچه‌ی نه‌هره‌وان له‌باشوری به‌غدا بووه‌ هۆی كوژران و برینداربوونی 9 كه‌س.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مۆمبێكی چێندراو ته‌قییه‌وه‌ له‌نزیك پێشانگایه‌كی ئۆتۆمبێل له‌ناوچه‌ی نه‌هره‌وانی باشوری به‌غدا له‌ئاكامی ئه‌م رووداوه‌دا 2 كه‌س كوژران و 7 تریش برینداربوون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌و قوربانییه‌كانیان گواستۆته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی بكه‌رانی ئه‌و كاره‌ تیرۆرستییه‌.

PUKmedia و-محه‌مه‌د به‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket