تیرۆر‌و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
بیروڕا 10:05 AM - 2015-07-01ئازاد ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو، به‌رامبه‌ر (26/6/2015) زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستی چه‌ند وڵات و جێگایه‌كی له‌جیهاندا گرته‌وه وه‌ك (كوبانێ له‌خۆرئاوای كوردستان _276 شه‌هیدو 200 بریندار)ی لێكه‌وته‌وه، دیسان وڵاتی (تونس له‌شاری سوسه_37 كوژراو و 45 بریندار)ی لێكه‌وته‌وه كه 15 كوژراویان گه‌شتیاری به‌ریتانی بوون، له‌وڵاتی (كوه‌یت_ له‌ته‌قینه‌وه‌ی مزگه‌وتی "ئیمام سادق"دا، 27 كوژراو‌و نزیكه‌ی150 بریندار هه‌بوون)، هه‌روه‌ها له(فه‌ره‌نسا، كه‌سێك به‌ئاڵای داعشه‌وه په‌لاماری كارگه‌یه‌كی "غاز"یداو كه‌سێكی كوشت و دوانیتریش بریندار بوون)، له‌سۆماڵیش له‌هه‌مان ته‌وقیتدا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك مه‌راكیشی كرده ئامانج و ژماره‌ی قوربانی و برینداره‌كان "به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان" له‌سه‌روو سه‌د كه‌سه‌وه‌ن، ئه‌م زنجیره ته‌قینه‌وه‌یه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنا به‌جۆرێك، له‌شه‌قامی ئه‌مریكادا داوایانكرد ئه‌وڕۆژه ناوبنرێت به"ڕۆژی تیرۆر"، هاوكات په‌رله‌مانی تونسیش یاسای دژه‌تیرۆری بۆ یه‌ك مانگ پێش خست و 80 مزگه‌وتی وڵاته‌كه‌یان داخست، له‌هه‌رێمی كوردستانیش ڕه‌خنه‌كان ئاراسته‌ی ئه‌و وڵاتانه‌كران كه ده‌ستیان له‌چوونی ئه‌و 8 ئۆتۆمبیله‌دا هه‌بووه چوونه‌ته نێو كۆبانییه‌وه، به‌تایبه‌ت توركیا، له‌به‌رامبه‌ردا داعش‌یش به‌رپرسیارێتی هه‌موو ته‌قینه‌وه‌كانی گرته ئه‌ستۆ.
لێره‌وه ئه‌گه‌ر به‌مێژوودا بچینه‌وه، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی مێژوویه‌كی ئاشنا‌و درێژی هه‌یه به‌پرسی تیرۆر‌و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه، زۆرێكی پارته ئیسلامییه توندڕه‌وو جیهادییه‌كان له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه له‌دایك ده‌بن و گه‌راكانیان له‌ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌داو وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا داناوه، بۆیه ده‌توانین بڵێین به‌ئێستایشه‌وه كه به‌هاری عه‌ره‌بی ژینگه‌كه‌ی له‌بارتركردووه بۆ گه‌شه‌ی تیرۆر هه‌ر له‌ئیخوانه‌كانی وڵاتی میسر (1928_2015) و پاشان داعش له‌ساڵێكی ڕابردوودا، درێژه پێده‌ری هه‌مان مێژووه بۆ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات.
هاوشان به‌ڕۆژهه‌ڵاتیش، ده‌بینین پریشكی ئاگری تیرۆر ده‌گاته وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكایش، ئه‌گه‌رچی ئه‌مریكایی و ئه‌وروپاییه‌كان نامۆنین له‌گه‌ڵ بابه‌ت و مێژووی تیرۆر، به‌ڵام 11ی سێپته‌مبه‌ر دیارترین زه‌نگی تیرۆربوو بۆسه‌ر ئه‌مریكاو ته‌نانه‌ت خستنه‌ڕێی كاروانی دژایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ تیرۆربوو به‌ره‌و عێراق و ئه‌فغانستان، هه‌روه‌ها ئه‌وروپییه‌كانیش پشكێكی دیاریان به‌ركه‌وتووه له‌مه‌ترسی و زیانه‌كانی تیرۆر و فه‌ره‌نسا قوربانیترینیانه، به‌جۆرێك له1961، هێرشه‌كانی سه‌ر گۆڤاری "شارلی ئیبدۆ" له7/1/2015دا‌و هه‌روه‌ها هێرشی كارگه غازه‌كه‌ی لیۆن له26/6/2015دیارترین ئه‌و كرده‌وانه‌بوون كه ڕۆژی هه‌ینی له‌ده‌می فه‌ره‌نسییه‌كانه‌وه ده‌بیستراو به‌ڕووداوی مێژووییی ناوده‌بران و مه‌ترسیان پیشاندا له‌به‌رده‌وامی ئه‌و جۆره كرداوانه.
له‌م جیهانه‌دا كه تیرۆر ته‌رزی داكوتاوه و له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا كه به‌هۆی كرده‌وه‌ی خۆكوژی و تیرۆره‌وه ده‌كوڵێت، هێشتا هه‌رێمی كوردستان له‌دۆخێكی باشدایه‌و له‌لایه‌كه‌وه جێگه‌ی سه‌ره‌نجی وڵاتانی بیانی و هه‌رێمی و ناوچه‌كه‌یه، له‌لایه‌كیتریشه‌وه بووه به‌جێگه‌ی داڵده‌دانی 1ملیۆن په‌نابه‌ری "عه‌ره‌ب و توركمان و مه‌سیحی و ئیزیدی" كه تادێت ژماره‌یشیان له‌زیادبووندایه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه "وه‌ك خۆم" برا كورده‌كانی خۆرئاوای كوردستان به په‌نابه‌ر نازانم.
بۆكاتێكی وه‌ك ئێستا كه تیرۆر به‌ئاشكرا هه‌ڕه‌شه له‌ئه‌زمونه‌كه‌مان ده‌كات و له‌هه‌ردوو به‌شی "باشوور‌و خۆرئاوا"ی كوردستاندا شه‌ڕی تیرۆر ده‌كه‌ین، گرنگه هه‌موو پارت و ڕێكخراو و تاكێكی كورد به‌ته‌نگ ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بین، پێویسته بۆبه‌رده‌وامی به‌م دۆخه ئارامه‌مان هه‌رتاك و لایه‌نێك خۆی به‌به‌رپرسی یه‌كه‌م بزانێت بۆچاودێریكردنی دۆخی ئارامی كوردستان له‌مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و شانه نوستووانه‌ی كه ئه‌گه‌ره له‌هه‌ر چركه‌یه‌كدا ڕووداوێك بخوڵقێنن.
وه‌ك هه‌موان ده‌بینین ئاگری شه‌ڕو مه‌رامه نامرۆڤایه‌تییه‌كه‌ی داعش هه‌رجاره‌و له‌جێگایه‌كه‌وه سه‌رده‌ردێنێت و كاره‌ساتێك ده‌خوڵقێنێت، تیرۆر له‌دوای بچوكترین كه‌لێن ده‌گه‌ڕێت كه خۆی بخزێنێته نێو كۆمه‌ڵگاكانه‌وه و پرۆژه تیرۆریستییه‌كانی به‌كردار بكات، بۆیه گرنگه ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس و هێزه‌كانمان ئه‌و كه‌لێنانه پڕبكه‌نه‌وه كه له‌ئێستادا به‌هه‌رهۆیه‌كه‌وه‌بێت كه‌وتۆته نێوان هێزو لایه‌نه‌كانمانه‌وه، گرنگه ئه‌و هێزانه‌مان خه‌مخۆری كۆمه‌ڵگه بن به‌رله‌وه‌ی خه‌مخۆری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هێزو لایه‌نیتربن له‌پێناو به‌رده‌وامیدان به‌ئاسایشی هه‌رێمه‌كه‌مان.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه، هاتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌ی عه‌ره‌ب بۆشاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بیستنی چیرۆكه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه له‌باره‌ی شانه نوستووه‌كانی داعش له‌نێو ئه‌و ئاوارانه‌دا، بابه‌تێكی جێ بایه‌خه‌و نابێت به‌لاوه‌بنرێن و گرنگیان پێنه‌درێت، چونكه ئه‌وه گوته‌زایه‌كی ته‌واوه كه ده‌گوترێت:"زیانی دوژمنه نادیاره‌كان هه‌میشه زیاتره له‌زیانی ئه‌و دوژمنه‌ی كه له‌به‌ره‌كانی جه‌نگه‌وه هێرش ده‌كات".
ئازاد ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26