riklam

سه‌رۆكی داواكاری گشتی میسر گیانی له‌ده‌ستدا

جیهان 05:15 PM - 2015-06-29
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ به‌سه‌ختی برینداربوو

دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ به‌سه‌ختی برینداربوو

دوای برینداربوونی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی داواكاری گشتی میسر له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

سایتی العربیه‌ رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 29-6-2015، هیشام به‌ره‌كات سه‌رۆكی داواكاری گشتی میسر له‌ ناوچه‌ی میسر جدیده‌ بۆمبێكی لكێنراو به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ته‌قییه‌وه‌ و به‌سه‌ختی برینداربوو، دوای چه‌ند سه‌عاتێك مانه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

جێی باسه‌ هیشام به‌ره‌كات وه‌ك سه‌رۆكی داواكاری گشتی میسر له‌ دوای هاتنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی عه‌بدولفه‌تاح سیسی وه‌ك داواكاری گشتی میسر ده‌ستبه‌كاربووه‌و له‌ماوه‌ی ده‌ست به‌كاربوونیدا به‌سه‌دان ئه‌ندام و سه‌ركرده‌ی ئیخوان موسلمینی ئه‌و وڵاته‌ی به‌ له‌سێداره‌دان و به‌ندكردنی جۆراوجۆر  دادگایی كردوه‌.

PUKmedia سه‌رچاوه‌: العربیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket