riklam

وەفدێكی لیستی سه‌وز سه‌ردانی په‌رله‌مانی فەرەنسا ده‌كات

تاراوگە‌‌ 01:24 PM - 2015-06-28
له‌ سه‌ر بانگهێشتی سەنتەری فەرەنسی کوردی بۆ زانست و کلتور لە پاریس

له‌ سه‌ر بانگهێشتی سەنتەری فەرەنسی کوردی بۆ زانست و کلتور لە پاریس

له‌ سه‌ر بانگهێشتی سەنتەری فەرەنسی کوردی بۆ زانست و کلتور لە پاریس (KESCC Paris)  وەفدێكی په‌رله‌مانتاری لیستی سه‌وز كه‌ پێكهاتبوو له د.فه‌رهاد قادر ئه‌ندام‌ په‌رله‌مانی عيراق و خه‌لَه‌ف ئه‌حمه‌د ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان گةيشتنه‌ پاریس.


 مه‌به‌ست له‌ بانگهێشتنی ئه‌و  وەفده‌ بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بوو له‌ گه‌ڵ په‌رله‌مان و حكومه‌تی فه‌ره‌نسا.
له‌ هه‌مان رۆژدا سه‌عات 4ی دوای نیوه‌ڕۆ،  وەفدی كوردی له‌ گه‌ڵ كۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌وه‌.
له‌ لایه‌ن  وەفدی كوردی، ئه‌م به‌رێزانه‌ ئاماده‌بوون‌:
١. دكتۆر لوئه‌ی جاف، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری فه‌ره‌نسی كوردی پاریس (ڕێكخه‌ر)
٢. پرۆفیسۆر دانیال جۆلی، لێپرسراوی پرۆژه‌كانی سه‌نته‌ری فه‌ره‌نسی كوردی پاریس (ڕێكخه‌ر)
٣. دكتۆر فه‌رهاد قادر، ئه‌ندام په‌رله‌مانی عيراق (میوان)
٤. خه‌له‌ف ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان (میوان)

له‌ لایه‌ن  وەفدی ئه‌نجومه‌نی پیرانی فه‌ره‌نسا، ئه‌م به‌ڕێزانه‌ ئاما‌ده‌بوون:
١. سیناتۆر برنارد كازۆ (سه‌ر به‌ فراكسیۆنی سۆسیالیسته‌كان)، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ (سه‌رۆكی گروپی فرانس عێراق)
٢. سیناتۆر ناتالی میریام گولی (سه‌ر به‌ فراكسیۆنی UID)، ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ و كۆمیسۆنی به‌رگری
٣. سیناتۆر كلۆد نوگین (سه‌ر به‌ فراكسیۆنی كۆماریه‌كان)، ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌.
٤. سیناتۆر جان باتیست لوموان (سه‌ر به‌ فراكسیۆنی كۆماریه‌كان) ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه.‌

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا  به‌ تێرو ته‌سه‌لی قسه‌وباسكرا له‌ سه‌ر شه‌ڕی دژی داعش و رۆڵی كورد له‌و شه‌ڕه‌و میكانیزمی گه‌یشتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ كرا، به‌ ڕاشكاوی به‌  وەفدی فه‌ره‌نسی راگه‌یه‌نرا كه‌ به‌غدا رێگری ده‌كات له‌ گه‌یشتنی به‌شی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌.
 له‌ ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی بانگهێشتنه‌كردنی نوێنه‌ری كورد كرا له‌ كۆنفرانسی هاوپه‌یمانان له‌ پاریس و پێویستی ئاگاداركردنه‌وه‌ی حكومه‌تی عيراقی له‌ بانگهێشتكردنی نوێنه‌ری كورد له‌و كۆبوونه‌وانه،  هه‌روه‌ها باسی كێشه‌ی ئاواره‌كان و بارودۆخیان كرا.
له‌ به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ باسی بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بوجه‌ی هه‌رێم كرا كه‌چی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی موسڵ ده‌نێردرێت بۆ داعش.
سه‌باره‌ت به‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی،  وەفدی كوردی چه‌ند رێگاچاره‌یه‌كی خسته‌ به‌رده‌م  وةفدی فه‌ره‌نسی:
ا. كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێك له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ گه‌یشتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌ چاودێری هاوپه‌یمانان.
ب. داواكرا له‌  وەفدی فه‌ره‌نسی ڵێكۆڵینه‌وه‌ بكه‌ن له‌ گه‌ڵ حكومه‌تی عيراق سه‌باره‌ت به‌ به‌شی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هێزی پێشمه‌رگه‌.

له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ دوو سه‌عاتی خایاند، بڕیاردرا هه‌ردوولا له‌ په‌یوه‌ندیدا بن.  وه‌فدی فه‌ره‌نسی له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ڵێنیدا كه‌ به‌ جدی كاربكات له‌ سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسكران، هه‌روه‌ها  وه‌فدی كوردی، بانگهێشتی  وه‌فدنی فه‌ره‌نسی كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان. 

شایەنی باسە سەنتەری فەرەنسی کوردی بۆ زانست و کلتور لە پاریسلە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە ساڵی 2009 وە (وەکو سەنتەريکی نوخبەوی فەرەنسی کوردی کە لە وەزارەتی ناخۆی فەرەنسا مۆڵەتی پێدراوە لە فەرەنسا و ئۆروپا کاروچالاکی بکات)، چەندین چالاکی ئەنجامداوە لە بوارەكانی كلتوور و توێژەنەوەی سیاسی بە رێكخستنی سیمیناری پەیوەست بە سیاسەت و حوكمڕانی و دیموكراسی و پێكەوە ژیان لە هەرێمی كوردستان.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket