riklam

بان كی مۆن: 125 هه‌زار توندڕه‌و رویان له‌عیراق و سوریا كردووه‌

جیهان 09:15 PM - 2015-05-29
ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 15 بۆ 35 ساڵاندایه‌

ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 15 بۆ 35 ساڵاندایه‌

سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر له‌ 125 هه‌زار توندڕه‌و له‌ 100 وڵاته‌وه‌ روویان له‌عیراق و سوریا كردووه‌.

بان كی مۆن سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند: زیاتر له‌ 125 هه‌زار توندڕه‌و له‌ 100 وڵاته‌وه‌ بۆ شه‌ڕكردن روویان له‌ عیراق و سوریا كردووه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 15 بۆ 35 ساڵاندایه‌.

سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیشی ده‌رباره‌ی خراپبوونی بارودۆخی ئه‌م دواییه‌ی عیراق و سوریا ده‌ربڕی.

راشیگه‌یاند: له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی رابردوه‌وه‌ رێژه‌ی چوونی توندڕه‌وه‌ بیانییه‌كان بۆ عیراق و سوریا 70% زیادیكردووه‌ و خراپبوونی زیاتری بارودۆخی عیراق و سوریا ده‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتر بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌.

 ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌نیازه‌ پلانێكی كار بۆ رێگركردن له‌توندڕه‌وی پێشكه‌ش بكات.


PUKmedia له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket