riklam

به‌غدا پاره‌ گلدراوه‌كه‌ی مانگی رابردوو بۆ هه‌ولێر ده‌نێرێت

کوردستان 05:53 PM - 2015-05-29
هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌ته‌ 800 ملیار دینار

هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌ته‌ 800 ملیار دینار

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌ینێت، نه‌ك چاوه‌ڕواناكرێت حكومه‌تی به‌غدا سیناریۆكه‌ی مانگی رابردوو دووباره‌ بكاته‌وه‌، به‌ڵكو چاوه‌ڕوانده‌كرێت بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ش بنێرێت كه‌ له‌مانگی رابردووا له‌حكومه‌تی هه‌رێمی بڕیبوو.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ قادر مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق، هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی داهاتوودا حكومه‌تی عیراق پاره‌ی نه‌وتی فرۆشراوی مانگی ئایاری حكومه‌تی هه‌رێم، بۆ هه‌ولێر بنێرێت.

 وتیشی: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ ده‌ست ئێمه‌ كه‌وتوه‌، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌گه‌ڵ ناردنی پاره‌ی نه‌وتی فرۆشراوی مانگی ئایاردا له‌ لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ش ره‌وانه‌ی هه‌ولێر بكات كه‌له‌مانگی رابردوودا لێی بڕیبوو.

 ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عیراق ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌، كه‌ تائێستا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌ته‌ 800 ملیار دینار، به‌ڵكو به‌نزیكه‌ی 613 ملیار دینار ده‌بێت، به‌ڵام به‌پێی وته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌حكومه‌تی به‌غدا بێت، ده‌ڵێن بڕی پاره‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ئێستادا گه‌یشتوه‌ته‌ نزیكه‌ی 550 ملیار دینار.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: مانگانه‌ حكومه‌تی به‌غدا له‌هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ئه‌و مانگه‌دا بودجه‌ی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق ده‌نێرێت به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket