ئـه‌مـڕۆ له مێـژوودا
جیهان 11:01 AM - 2015-05-29.
29 مایو
رووداوه‌كان
1453: كه‌وتنى قوسته‌نتینیه به ده‌ستى عوسمانیه‌كان به سه‌رۆكایه‌تى سوڵتان محه‌مه‌دى فاتیح و كۆتایى هاتن به ئیمبراتۆریه‌تى بێزه‌نتى كه 2000 ساڵ درێژه‌ى كێشا و سه‌ره‌تاى كۆتایى سه‌رده‌مى ناوه‌ڕاست له كیشوه‌رى ئه‌وروپى.
1555: یه‌كه‌م دابه‌شكردنى كوردستان، به پێى رێكه‌وتنى (ئۆماسیه) ى نێوان سه‌فه‌وى و عوسمانى.
1807: خستنى سوڵتانى عوسمانى سه‌لیمى سێهه‌م و مسته‌فاى كوڕى سوڵتان عه‌بدولحه‌میدى یه‌كه‌م حوكمى گرته ده‌ست له ژێر ناوى مسته‌فاى چواره‌م.
1856: به‌ستنى یه‌كه‌مین كۆنگره‌ى دامه‌زراندنى حیزبى كۆمارى ئه‌مریكى.
1865: ئه‌ندرۆ جۆنسۆن هه‌ڵبژێرا بۆ سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
1892: شێخ محه‌مه‌د بن سوباح ئه‌لسوباح ده‌سه‌ڵاتى كوێتى گرته ده‌ست و ئه‌وه‌ش دواى وه‌فاتى براكه‌ى شێخ عه‌بدوڵا بن سوباح ئه‌لسوباح.
1912: بولگاریا و یۆنان په‌یماننامه‌یان به‌ست دژى ده‌ڵه‌تى عوسمانى.
1914: گوازه‌ره‌وه‌ى نه‌وتى نه‌رویجى (ستورلاند) به‌ر پاپۆڕى به‌ریتانى (ئیمراتۆره ئه‌یرلنده) كه‌وت به‌هۆى ته‌م و مژه‌وه و بووه هۆى تیاچوونى زیاتر له 900 سه‌رنشین.
1918: هێزه‌كانى ئه‌ڵمانیا شارى (سواسون)ى فه‌ره‌نسه‌یان داگیركرد.
1923: سه‌ره‌ك وه‌زیرانى عێراق عه‌بدولموحسین سه‌عدون راوێژكارى به‌ریتانیا گه‌شته شارى سلێمانى، به‌ڵام نه‌یتوانى بارودۆخى شۆڕشگێران هێوركه‌نه‌وه.
1923: شانشینى یه‌كگرتوو ده‌ستورى فه‌له‌ستینى له‌كارخست به بیانوى هاوكارى نه‌كردنى عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵیدا.
1930: ده‌رچوونى یه‌كه‌م ژماره‌ى رۆژنامه‌ى مه‌غریب له لایه‌ن عه‌میدى رۆژنامه‌وانی جه‌زائیرى ئه‌بو یه‌قزان ئیبراهیم، كه یه‌كێكه له‌و هه‌شت رۆژنامه‌ى ده‌سه‌ڵاتى داگیركارى فه‌ره‌نسى ده‌ریكرد و وه‌ستاندى.
1948: راگه‌یاندنى هودنه‌ى یه‌كه‌مى جه‌نگى فه‌له‌ستینى.
1952: سنوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى و بانكى نێوده‌وڵه‌تى رازیبوون كه یابان بچێته پاڵیان.
1952: یۆنان مافى ده‌نگدانى به‌خشیه ئافره‌تان.
1953: شاخه‌وانى نیوزیله‌ندى ( ئیدمۆند هیلارى) و رێبه‌رى نیپاڵى ( تینسینگ نورگاى) توانیان بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژوودا بڕۆنه سه‌ر لوتكه‌ى چیاى ئه‌ڤه‌رێست كه به‌رزترین لوتكه‌یه له جیهاندا.
1958: جه‌نه‌رال (شارل دیگۆل) بوو به سه‌رۆكى حكومه‌تى فه‌ره‌نسه.
1968: ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیارى پچڕانى په‌یوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ رۆدیسیا راگه‌یاند له بوارى ئابوورى و هاتوچۆ و مۆڵه‌ت پینه‌دانى په‌ساپۆرت و چوونه ناو رۆدیسیا.
1974: به‌ستنى رێكه‌وتننامه‌ى هودنه له بانى جۆلان له نێوان سوریا و ئیسرائیل.
1986: بازاڕى هاوبه‌شى ئه‌وروپى ئاڵایه‌كى نوێى نمایشكرد كه ره‌نگى سه‌وز بوو و 12 ئه‌ستێره‌ى ئاڵتونى تێدابوو.\
1987: 29/30-5 ڕزگاركردنى شارى ته‌ق ته‌ق له لایه‌ن هێزه‌كانى ى.ن.ك .
1989: مۆركردنى رێكه‌وتننامه‌ى میسرى/ ئه‌مریكى بۆ دروستكردنى به‌شه‌كانى فڕۆكه‌ى جه‌نگى (ئێف-16) له میسر.
1994: پێكدادانى پدك و ینك له هه‌ولێر.
2003: تۆنى بلێر سه‌ره‌ك وه‌زیرانى به‌ریتانیا بۆ یه‌كه‌م جار گه‌شته شارى به‌سره و به‌غداد كه هه‌نگاوێكى باش بوو بۆ گه‌لانى عێراق و به تایبه‌تى داهاتووى كوردستان.
2004: هێرشى چه‌كدارانه له شارى (خه‌به‌ر) له سعودیه بۆ سه‌ر یه‌كێك له كۆمه‌ڵگاكانى نیشته‌جێبوون كه بووه هۆى كوژرانى 22 كه‌س و برینداربوونى 25 كه‌س، رێكخراوى قاعیده به‌رپرسیارێتى ئه‌و هێرشه‌ى گرته ئه‌ستۆ.
2004: ئه‌یاد عه‌لاوى بۆ سه‌ره‌ك وه‌زیرانى عێراق ده‌ستنیشانكرا.
2005: هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى لوبنان ده‌ستیپێكرد و له خوولى دووه‌م و كۆتاییدا (حیزبوڵا) و (حیزبى ئه‌مه‌ل) سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا له دواى تیرۆركردنى سه‌ره‌ك وه‌زیرانى پێشوى لوبنان ( ره‌فیق حه‌ریرى) له به‌یروت.
2007: ئه‌و 4 تاوانباره‌ى ده‌ستیان هه‌بوو له ته‌قینه‌وه‌ى 20-6-2005ز له ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هاتوچۆى هه‌ولێر له‌سێداره دران.
2008: ده‌ستپێكردنى دووه‌م كۆنگه‌رى په‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌رباره‌ى عێراق له ستۆكهۆلم.
2008: له هه‌ولێر (یه‌كیه‌تى په‌له‌مانتارانى كوردستان) كۆنگره‌ى خۆى به‌ست.
له‌دایكبوون:
1594: گوتفرید هاینریش، عه‌سكه‌رتارى ئه‌ڵمانى.
1630: چارلزى دووه‌م، مه‌لیكى ئینگلته‌ره.
1860: ئیسحاق ئه‌لبینیز، مۆسیقارى ئیسپانى.
1880: ئوسفالد شبینگله‌ر، فه‌یله‌سوفى ئه‌ڵمانى.
1881: ئه‌دولفو دى لاى ویرتا، سه‌رۆكى مه‌كسیك.
1899: زه‌كى تڵیمات، ئه‌كته‌رى میسرى.
1903: بوب هوب، ئه‌كته‌رى ئه‌مریكى.
1917: جون كینیدى، سه‌رۆكى سى و پێنجه‌مى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
1920: جون هارسانى، ئابوریناسى هه‌نگارى و وه‌رگرى خه‌ڵاتى نۆبڵ له زانسته ئابووریه‌كان له ساڵى 1994ز.
1926: شێخ جابر ئه‌حمه‌د سوباح، ئه‌میرى سیانزه‌هه‌مى ده‌وڵه‌تى كوێت.
1955: جون هینكلى جونیور، ئه‌و ئه‌مریكیه‌ى هه‌وڵیدا رونالد ریگن تیرۆر بكات.
1957: تید لیفین، ئه‌كته‌رى ئه‌مریكى.
1958: جولیان و میر خه‌میس، ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر و چالاكوانى سیاسى ئیسرائیلى.
1971: ئیمان عیاد، ژنه راگه‌یاندكارى فه‌له‌ستینى.
1975: میلانى براون، ژنه گۆرانیبێژى ئینگلیزى و ئه‌ندامى پێشووى تیپى (سپایز جیرلز)ى گۆرانى.
1976: كلاودیو كاسابا، یاریزانى تۆپى پێى به‌ڕازیلى.
1977: ماسیمو ئه‌مبروزینى، یاریزانى تۆپى پێى ئیتالى.
1979: ئه‌رنه فریدریش، یارزانى تۆپى پێى ئه‌ڵمانى.
1981: ئه‌ندرى ئه‌رشافین، یاریزانى تۆپى پێى روسى.
1982: ساڵح شێخ، یارزانى تۆپى پێى كوێتى.
وه‌فات:
1259: كریستۆفه‌رى یه‌كه‌م، مه‌لیكى دانیمارك.
1453: قوسته‌نتینى یانزه‌هه‌م، ئیمبراتۆرى ئیمبراتۆریه‌تى بێزه‌نتى.
1500: بارسولومیو جوزفین، دۆزه‌ره‌وه‌ى بورتوگالى.
1814: ئیمبراتۆره جوزفین، ژنه ئیمبراتۆرى فه‌ره‌نسى و ژنى ناپلیۆن پۆناپارت.
1829: هێمفرى ده‌یڤى، زاناى فیزیا و كیمیاى ئینگلیزى، داهێنه‌رى گڵۆپى ده‌یڤى.
1892: شێخ عه‌بدوڵا بن سوباح ئه‌لسوباح، پێنجه‌مین حاكمى كوێت.
1892: به‌هائوڵا، دامه‌زرێنه‌رى ئاینى به‌هائى.
1942: جون باریمور، ئه‌كته‌رى ئه‌مریكى.
1948: ئه‌حمه‌د كاشف، شاعیرى میسرى.
1958: خوان رامون خیمنیز، شاعیرى ئیسپانى و وه‌رگرى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئه‌ده‌بى ساڵى 1956ز.
1977: یوف ئه‌بو خدود، داهێنه‌رى ئه‌مریكى به نه‌ژاد لوبنانى.
1978: شاژنه نازلى، ژنى مه‌لیك فوئادى یه‌كه‌م.
1994: ئیریك هونیكه‌ر، سه‌رۆكى كۆمارى ئه‌ڵمانیاى دیمو‌كراتى.
1997: جیف بوكلى، گۆرانیبێژى ئه‌مریكى.
2002: عه‌لیه جه‌باس، ژنه ئه‌كته‌رى میسرى.
2010: دینیس هوبر، ئه‌كته‌رى ئه‌مریكى.
2011: سیرگیه باگابس، سه‌رۆكى ئه‌بخازیا.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
جه‌ژنى دیموكراتیه‌ت له نێجیریا.
رۆژى نێوده‌وڵه‌تى هێزه‌كانى پاراستنى ئاشتى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
PUKmedia حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یى
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26