riklam

بان كی مۆن: یه‌ك له‌سه‌ر سێی دانیشتوانی سوریا ئاواره‌ن

جیهان 12:23 PM - 2015-05-28
بان كی مۆن ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان

بان كی مۆن ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان

ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: به‌هۆی شه‌ڕو پێكدادانه‌كان له‌ سوریا یه‌ك له‌ سه‌ر سێی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره‌ بوون.

بان كی مۆن ئاشكراشیكردووه‌ كه‌ 12 ملیۆن و 200 هه‌زار هاووڵاتی سوری پێویستیان به‌ كۆمه‌كی مرۆیی هه‌یه‌و له‌ ئێستادا گه‌لی سوریا هیوابڕاو بوون.

ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان جارێكی دیكه‌ش ته‌ئكیدی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریا له‌ رێگه‌ی دبلۆماسی و سیاسیی كردوه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌ پێنج ساڵه‌ شه‌ڕ باڵی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا كێشاوه‌و تائێستا زیاتر له‌ 220 هه‌زار هاووڵاتی سوری كوژراون و یه‌ك له‌ سه‌ر سێی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌ ئاواره‌ن.

PUKmedia  وه‌رگێڕان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی میهر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket