riklam

گه‌نده‌ڵی سه‌رۆكی فیفاشی گرته‌وه‌

جیهان 11:29 AM - 2015-05-28
كه‌ سپ پلاته‌ر سه‌رۆكی فیفا بۆی نییه‌ له‌ وڵات ده‌ربچێت

كه‌ سپ پلاته‌ر سه‌رۆكی فیفا بۆی نییه‌ له‌ وڵات ده‌ربچێت

پاش ئه‌وه‌ی كه‌ 9 به‌رپرسی باڵای فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ( فیفا) به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و وه‌رگرتنی به‌رتیل له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر كران، حكومه‌تی سویسرا بڕیاریدا كه‌ سپ پلاته‌ر سه‌رۆكی فیفا بۆی نییه‌ له‌ وڵات ده‌ربچێت تا دادگا دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی فیفا تاوتوێده‌كات.

حكومه‌تی سویسرا بڕیاریداوه‌ كه‌ هیچ یه‌ك له‌ یاریده‌ده‌ران و جێگرانی سه‌رۆكی فیفا بۆیان نییه‌ له‌ وڵات بچنه‌ده‌ره‌وه‌و سه‌فه‌ر بكه‌ن.


له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا (یوفا) داوای كردووه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێ( فیفا) بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی نوێی ئه‌و فیدراسیۆنه‌ بۆ كاتێكی دیكه‌ دوابخرێت.

 بڕیاربوو رۆژی هه‌ینی 29 ی ئایار هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و فیدراسیۆنه‌ بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی نوێی ده‌سپێبكات.

لای خۆشییه‌وه‌ سپ پلاته‌ر سه‌رۆكی فیفا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ فیفا رۆژانێكی سه‌خت تێپه‌ڕ ده‌كات و پێشوازیش له‌ به‌دواداچوون بۆ دۆسییه‌كه‌ی فیفا  ده‌كات.

PUKmedia   وه‌رگێڕان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی میهر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket