riklam

سلێمانی ده‌بێته‌ جێی بایه‌خی به‌ریتانییه‌كان

ئابوری 06:12 PM - 2015-05-27
ئارامی سلێمانی به‌ریتانییه‌كانی په‌لكێش كرد

ئارامی سلێمانی به‌ریتانییه‌كانی په‌لكێش كرد

كونسوڵخانه‌ی گشتی به‌ریتانیا رایگه‌یاند ئێمه‌ ناتوانین له‌م كاته‌دا واخۆمان ده‌رخه‌ین كه‌ باشترین كاته‌ بۆ به‌رگریكردن له‌كورستان به‌تایبه‌تی و عیراق به‌گشتی.

كونسوڵخانه‌ی گشتی به‌ریتانیا له‌ماڵپه‌ری ره‌سمی خۆیدا رایگه‌یاندووه‌: داعش له‌ئێستادا گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه‌ بۆ هه‌موو عیراق وه‌هه‌روه‌ها ژماره‌یی ئاواره‌كان زیاتر له‌ملیۆنیك كه‌س ده‌بن، به‌ڵام باری ئابوری هیچ له‌هه‌ڕه‌شه‌ی داعش كه‌متر نیه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆیه‌ ده‌بێت كورده‌كان له‌ناو خۆیاندا یه‌كگرتووبن.

هه‌روه‌ك له‌ئێستادا به‌ریتانیا یارمه‌تی عیراق ده‌دات له‌رووی سه‌ربازی و هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆی ده‌ربڕیوه‌ بۆ هێزه‌ عیراقییه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌لایه‌نه‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان، هه‌ربۆیه‌ ئێمه‌ چۆن پشتگیری لایه‌نی سیاسی ده‌كه‌ین به‌و جۆره‌ش پشتگیری لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریش ده‌كه‌ین.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، كوردستان به‌درێژایی ئه‌م ماوه‌یه‌ توانیویه‌تی حكومه‌تێكی جێگیرو یه‌كگرتوو بۆ خۆی دروست بكات، یه‌كێكه‌ له‌و هه‌رێمانه‌ی كه‌ ده‌توانێت خۆی نه‌وتی خۆی به‌رهه‌م بهێنێت، هه‌روه‌ها توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ خوێندكاره‌كانیان بنێرنه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ خوێندن، ئه‌مه‌ش خۆی له‌ خۆیدا ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنی كه‌ له‌رووی ئابورییه‌وه‌ كوردستان ده‌توانێت ژێر خانێكی ئابوری پته‌و بۆ خۆی دروست بكات.

به‌ڵام بارودۆخی ئێستا زۆر رووی له‌باشی نیه‌ ئه‌ویش به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و شه‌ڕی نه‌گریسی تیرۆرستانی داعشه‌وه‌، ته‌نانه‌ت حكومه‌تی عیراقیش ئه‌م كێشانه‌ی پێچاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌و كاریكه‌ری ته‌واوی له‌باری ئابوری به‌غدا كردووه‌.

ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌، چاككردنی باری ئابوری عیراق سه‌ره‌تا پێویستی به‌چاككردنی لایه‌نی سیاسییه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌، هه‌روه‌ها رێكخستنه‌وه‌ی پێدانی قه‌رز به‌ كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تاییبه‌ت، دابه‌شكردنی سه‌رمایه‌ی وڵات به‌ شێوه‌یه‌كی یه‌كسان به‌بێ جیاوازی.

ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ وه‌كو وڵاتی به‌ریتانیا چ وه‌ك لایه‌نی حكومه‌ت چ وه‌ك كه‌رتی تایبه‌ت هه‌لی كار دروست ده‌كه‌ین بۆ هه‌ر وڵاتێك كه‌ پێویستی پێمان بێت، هه‌روه‌ها ئه‌توانین ببین به‌ هاوه‌ڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان له‌ به‌رگریكردن له‌باری ئابوری كوردستان له‌م كاته‌دا، هه‌ر له‌ خوێندنگا حكومییه‌كان، كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانی، رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان پشتگیری ده‌كه‌ین له‌هه‌موو بڕیارێكی دروستكه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن بۆ به‌رزترین ئاست، وه‌ به‌هێزكردنی توانای په‌رله‌مان له‌پێناو دروستكردنی حكومه‌تێكی یه‌كگرتوو به‌هێز.

ئه‌وه‌ش وتراوه‌ كه‌ له‌مانگی 3 ی رابردوودا وه‌كو حكومه‌تی به‌ریتانیا چه‌ندین به‌رپرسی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان بانگكراون بۆ له‌نده‌ن تاكو بتوانن سود له‌ ئه‌زموونی تاك و ئه‌زموونی حوكمڕانی وه‌ربگرن، له‌م ساڵدا زۆرترین خوێندكاری كورد نێردراون بۆ به‌ریتانیا تاكو بخوێنن، هه‌روه‌ك چۆن ساڵانی پێشوو به‌رده‌وام بووه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌ داهاتوودا.

جێی باسه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا رێكخراوێكی به‌ریتانی به‌ ناوی (British business group Kurdistan) سه‌ردانی شاری سلێمایان كردوو، ئه‌وه‌یان راگه‌یاند كه‌ هیچ كه‌س له‌و شاره‌دا هه‌ست ناكات بێگانه‌یه‌، ئێمه‌ ئه‌م جاره‌ هاتووین قسه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی و سیاسه‌تمه‌داران و بازرگانانی ئه‌و شاره‌ بكه‌ین له‌سه‌ر چۆنێتی كاركردن پێكه‌وه‌، ئه‌مه‌ش بۆ باشتركردنی لایه‌نی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی شاری سلێمانی، به‌بێ دوودڵی ده‌یڵێین هه‌ر وڵاتێك له‌گه‌ڵ به‌ریتانیادا هاوپه‌یمان بێت و كار بكات كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئابوری و هه‌موو كات به‌ره‌و باشبوون ده‌ڕوات.


PUKmedia و-كه‌ژان عه‌زیز





ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket