riklam

ماڵپه‌ری PUKmedia خولێك بۆ هه‌واڵسازان ده‌كاته‌وه‌

کوردستان 05:10 PM - 2015-05-27
ماوه‌ی دوو رۆژی خایاند

ماوه‌ی دوو رۆژی خایاند

ماڵپه‌ری PUKmedia رۆژانی 26و27-5-2015 خولێكی له‌ژێر ناوی "ناونیشانی هه‌واڵ و رێنوس په‌یوه‌ست به‌ زمانه‌وه‌" و "دروستی رێنوس" بۆ هه‌واڵسازانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌تایبه‌ت ماڵپه‌ره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان كرده‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن "د.تریفه‌ عومه‌ر" مامۆستای كۆلێژی زمان - به‌شی كوردی له‌ زانكۆی سلێمانی كه‌ هاوكات مامۆستایه‌ له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌شی ته‌كنیكی میدیا وترایه‌وه‌.

مه‌به‌ست له‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و خوله‌، ئاشناكردنی هه‌واڵسازان بوو به‌لایه‌نی زمانی له‌ڕووی دروستی به‌كارهێنانییه‌وه‌ له‌ماڵپه‌ره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كاندا، له‌ڕووی چۆنییه‌تی گه‌یاندنی هه‌واڵ و داڕشتنی فۆرمه‌كان، هه‌روه‌ها هێزی گه‌یاندنی ناونیشان له‌ڕووی واتاو رێكخستنی زانیارییه‌كان له‌چێوه‌ی رسته‌ی باسمه‌ند دا، جگه‌له‌وه‌ش خستنه‌ڕووی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌ رێنوسی زمانه‌كه‌دا به‌ربه‌ست ده‌كرێت و پێویستبوونی جیاكردنه‌وه‌ی زمانی نوسین و ئاخاوتن، به‌جۆرێك كه‌ له‌ده‌قه‌ نوسراوه‌كاندا به‌زه‌قی تێكه‌ڵكردنی هه‌ردوو ئاستی زمانی نووسین و ئاخاوتن ده‌بینرێت.

له‌كۆتایی خوله‌كه‌شدا، كاروان ئه‌نوه‌ر سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ری PUKmedia سوپاسنامه‌و پێزانینی ئاڕاسته‌ی د.تریفه‌ عومه‌ر كرد له‌به‌رامبه‌ر وتنه‌وه‌ی ئه‌و خوله‌ سوودبه‌خشه‌ به‌ هه‌واڵسازانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.

PUKmedia تایبه‌ت

09142752015_00.jpg

99142752015_11.jpg

179142752015_22.jpg

259142752015_33.jpg

379142752015_44.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket