riklam

به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی سه‌یدسادق ئازادكرا

کوردستان 02:39 PM - 2015-05-27
دادگای پێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سلێمانی بڕیاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه‌

دادگای پێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سلێمانی بڕیاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه‌

پاش ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی قه‌زای سه‌یدسادق به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كی ئیدارییه‌وه‌ به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیركرا, به‌یانی ئه‌مڕۆ 27-5-2015 پاش گۆڕینی سزاكه‌ی ئازادكرا.

دیاری ره‌فیق قائیمقامی قه‌زای سه‌یدسادق له‌لێدوانێكیدا بۆ PUKmedia رایگه‌یاند: به‌هۆی هه‌بوونی چه‌ند كێشه‌یه‌كی ئیداری له‌بانكی قه‌زاكه‌، له‌چه‌ند رۆژی رابروودا دادوه‌ر به‌پێی مادده‌ی (229) سزادانی عیراقی فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی سه‌یدسادقی بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ ده‌ركرد.

وتیشی: هه‌ر له‌و چواچێوه‌یه‌دا و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ كێشه‌ ئیدارییه‌كان  ته‌نها چه‌ند حاڵه‌تێك بووه‌ و چاره‌سه‌ركراون، بۆیه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی سه‌یدسادق له‌رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ داوای ته‌میزكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی كردووه‌.

قائیمقامی قه‌زای سه‌یدسادق راشیگه‌یاند: دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سلێمانی بڕیاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه‌ له‌پاش غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 200 هه‌زار دينار به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی قه‌زای سه‌یدسادقی ئازادكرد.

 
PUKmedia ئه‌حمه‌د مسته‌فا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket